رووسیا: هه‌لوێستێ مه به‌رامبه‌ر كوردان نه‌هاتيه گهۆرين
K24- هه‌ولێر:
په‌یامنێری كوردستان 24 له مۆسكۆ رایگه‌یاند، له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووساندا له‌باره‌ی گۆڕانی هه‌ڵوێستی رووسیا به‌رامبه‌ر به كورد به گشتی و په‌یه‌ده به‌تایبه‌تی، ماریا زاخارۆڤا وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ره‌تی كرده‌وه هۆچ گۆڕانكارییه‌ك له هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌یدا به‌رامبه‌ر به كورد روویدابێت.
هه‌روه‌ها زاخارۆڤا جه‌ختی كرده‌وه، له‌ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا رووسیا له شه‌ڕی دژی تیرۆردا قوربانی زۆری داوه. سه‌باره‌ت به پرسی كوردیش گوتی: توركیا هه‌میشه دژی دۆزی كورد بووه له سووریا و، تائێستاش بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد له رۆژئاوای كوردستان ئێمه له‌گه‌ڵ توركیا له په‌یوه‌ندیداین و، جه‌ختیشی كرده‌وه، ئێمه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌و رووداوانه نین و ده‌مانه‌وێ ئارامی بۆ ئه‌و ناوچه‌یه بگه‌ڕێته‌وه.
سه‌باره‌ت به كۆنگره‌ی دیالۆگی نیشتیمانی سووریاش له سوچی، كه بڕیاره له 29ی ئه‌م مانگه ببه‌سترێت، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی به‌شداریكردنی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان له‌و كۆنگره‌یه‌دا كرده‌وه، بۆئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ئاشتی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا، زاخارۆڤا گوتی، ئه‌مه‌ریكا له رۆژئاوای كوردستان كورد بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی به‌كار ده‌هێنێت، هه‌ر ئه‌م سیاسه‌ته‌ی ئه‌مه‌ریكا‌شه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه توركیا هان بدات، بۆ ئه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنێكی له‌مجۆره له دژی كورد ئه‌نجام بدات.
وه‌ك په‌یامنێری كوردستان 24 ئاماژه‌ی پێكرد، هه‌رچه‌نده زاخارڤا به‌فه‌رمی نیگه‌رانی خۆی له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین نیشان نه‌دا، به‌ڵام له قسه‌كانیدا سه‌باره‌ت به دۆخی عه‌فرین، نیگه‌رانی زۆری پێوه دیار بوو.
له وه‌ڵامی پرسیارێكیشدا سه‌باره‌ت به بانگهێشتكردنی په‌یه‌ده بۆ كۆنگره‌ی سوچی، ماریا زاخارۆڤا به‌تایبه‌ت ناوی په‌یه‌ده‌ی نه‌هێنا، به‌ڵام گوتی، زۆرێك له لایه‌نه كوردییه‌كان بۆ ئه‌و كۆنگره‌یه بانگهێشت كراون و گوتی، له رۆژانی داهاتوودا ناوی سه‌رجه‌م ئه‌و لایه‌نانه راده‌گه‌یه‌ندرێن كه بۆ ئه‌و كۆنگره‌یه بانگهێشت كراون.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی