وەزارەتا دارایی چاڤدێری و پشکنینێ کارا دكت
K24 – ھەولێر
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی ھەرێمی كوردستان، بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ کار ئاسانی و کەمکردنەوەی رۆتین و رێزگرتنی ھاووڵاتیان بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و پشکنین كارا دەكاتەوە.
وەزارەتی دارایی و ئابووری لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: “لە پێناو کەمکردنەوەی رۆتین و رێزگرتنی ھاوڵاتیان و بەدواداچوونی گەندەڵی وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێم کارەکانی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و پشکنینی دارایی لە وەزارەتی دارایی و ئابووری کاراکردەوە”.
وەك لە راگەیەندراوەكەدا ھاتووە: “بە پێی گشتاندنی ژمارە 347 لە 25/1/2018 بە واژووی رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێم بڕیاردرا بە کاراکردنی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و پشکنینی دارایی لە وەزارەتی دارایی و ئابووری”.
لە گشاندنەکە ئەوەش خراوەتەروو: “بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ کار ئاسانی و کەمکردنەوەی رۆتین و رێزگرتنی ھاووڵاتیان بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و پشکنینی دارایی وەزارەتی دارایی و ئابووری کاراکرایەوە، بە شێوەی لەناکاو پشکنین و چاودێری دارایی خۆیان ئەنجام دەدەن”.
وەزارەتی دارایی ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە: “پێویستە فەرمانگەکان ئاگاداری و ھەماھەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بکەن لە کاتی بوونی ھەر گەندەڵی و لادانی دارایی”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی