ژبهر بەفربارینێ رێيا چەند دهڤهران ل هەرێمێ هاته داخستن
سپى:
لەدوێنێوە تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەپۆلێکی فراوانی بەفربارین چیای پێرسی گرتەوە و ڕێگای 100 گوندی سنوری دەڤەری بارزان و زێبار داخران.
شەعبان خەلیل، بەڕێوەبەری ناحیەی دینارتە بە میدیاکانی ڕاگەیاند ھەتا کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بەفر بارین بەردەوام بوو و بووەتە هۆی داخستنی ڕێگەی 100 گوند و رێکا چیای پیرس.
وتیشی: ماوەی کاتژمێرێکە تیمەکان سەرقاڵی پاککردنەوەی ڕێگای ئەو 100 گوندەن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی