حوزه‌یران 18, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ده‌مێ به‌لاڤكرنا خشتەيێ موچێ هه‌يڤا 10هاته‌ راگەهاندن

ده‌مێ به‌لاڤكرنا خشتەيێ موچێ هه‌يڤا 10هاته‌ راگەهاندن

سپى:

وادەی بڵاوکردنەوەی خشتەیەکی نوێی موچە ئاشکرادەکرێت و موچەی خانەنشینانیش لەو خشتەیەدا بڵاودەکرێتەوە.

تۆڕی هەواڵی سلێمانی لەزاری سەرچاوەیەکی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێمەوە بڵاویکردەوە سەرەتای ھەفتەی داھاتوو ڕۆژانی “یەکشەممە، دوشەممەو سێشەممە” دابەشکردنی موچەی مانگی ١٠ی ساڵی ٢٠١٧ فەرمانبەران دەستپێدەکات و خشتەیەکی نوێی موچە بڵاو دەکرێتەوە.

لەو زانیاریانەی دەستکەوتون ئەوەش ڕونکراوەتەوە، دوای کۆتاییھاتنی موچەی مانگی ١٠ی ساڵی ٢٠١٧ی فەرمانبەران، لەریزبەندی خشتەکەدا موچەی مانگی ۳ی ھەمان ئەو ساڵەی خانەنشینانیش دابەشدەکرێت.

پێشتریش مەولود سابیر، بەڕێوەبەری بانك لەوەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند، بۆ دەستپێكردنی دابەشكردنی موچەی فەرمانبەران چاوەڕوانی هەفتەی داهاتوو دەكەن، “ئەگەر بەغدا لە 20 بۆ 25ی مانگ پارەی هەردوو وەزارەتی پەروەردەو تەندروستی بنێرێت، ئەوە وەزارەتی دارایی دەتوانێت بەئاسانی موچەی وەزارەتەكانی دیكە دابەشبكات”.

ئەو بەرپرسە باڵایەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی ووتوە “ئەگەر بەغدا موچەی ئەو دوو وەزارەتە بنێرێت یان نەینێرێت، ئەوە لەدوای 20-1-2018 دەست بەدابەشكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەكرێت”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi