پێشبینی دئێته كرن هه‌فتيا داهاتى به‌غدا مووچێ دوو وه‌زاره‌تێن هه‌رێمێ بهنێرت
K24- هه‌ولێر:
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان 24 دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان له به‌غدا، دكتۆره ڤیان جاف، ئه‌ندامی شاندی هه‌رێم بۆ به‌غدا و هاوكات به‌ڕێوه‌به‌ری پلاندانان له وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی هه‌رێم رایگه‌یاند: “له‌ڕووی پلاندانانه‌وه، لایه‌نی عێراقی هیچ تێبینییهكیان له‌سه‌ر لیستی فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌وان راسپێردراون كه وردبینی له‌و لیستانه‌دا بكه‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش حكومه‌تی عێراق بڕیاری پێكهێنانی ده‌سته‌یه‌كی 16 كه‌سی داوه، كه دابه‌شی سه‌ر 4 تیم كراون، هه‌ر دوو تیم له‌و 4 تایمه كار له‌سه‌ر لیستی وه‌زاره‌تێك ده‌كه‌ن”.
هه‌روه‌ها ئاشكراشیكرد “ئه‌و تیمانه راسپێردراون بۆئه‌وه‌ی به‌په‌له كاری وردبینی ئه‌نجام بده‌ن و گوتیشی، لێژنه‌ی باڵای عێراق به‌ڵێنی به ئێمه داوه له هه‌فته‌ی داهاتوو تیمی وردبینان بنێرنه وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده و ته‌ندرووستی هه‌رێم و، له‌ڕێگه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی هه‌رێمه‌وه به‌سه‌ر بنكه و فه‌رمانگه‌كاندا دابه‌ش ده‌بن”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی شاندی هه‌رێم گوتیشی “حكومه‌تی هه‌رێم داوای له‌ئێمه كردووه، ته‌واوی ئاسانكارییه‌كان بۆ تیمه‌كانی وردبینی حكومه‌تی عێراق بكه‌ین و داوای ناوی هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكمان لێبكه‌ن، دۆسییه‌كه‌ی ده‌خه‌ینه به‌رده‌ستیان و، به‌دووریشی زانی ئه‌و كاره ماوه‌یه‌كی درێژ بخایه‌نێت”.
سه‌باره‌ت به پرسیارێكی په‌یامنێری كوردستان 24 له‌باره‌ی ئه‌و 450 ملیار دیناره‌ی كه ده‌گوترێت حكومه‌تی عێراق خستوویه‌ته سه‌ر حسابی حكومه‌تی هه‌رێم، ڤیان جاف گوتی: “ئێمه‌ش هه‌واڵی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌مان زانیوه، به‌ڵام ئه‌مه له كارنامه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی ئێمه‌دا نه‌بوو و كاری ئێمه ته‌نیا له‌چوارچێوه‌ی تیمه‌كانی وردبینیدا بوون، به‌ڵام بۆ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لێژنه‌ی باڵای حكومه‌تی عێراق پێشنیازمان كردووه، به‌هۆی ئه‌و دۆخه ئابووریه‌ی كه ئێستا له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، به‌لایه‌نی كه‌م مووچه‌ی مانگێكی فه‌رمانبه‌ران بنێرن و چاوه‌ڕێ نه‌كه‌ن تا وردبینییهكه ته‌واو ده‌بێت، ئه‌وانیش به‌ڵێنیان به‌ئێمه داوه كه هه‌موو هه‌وڵێك بۆ ئه‌وه ده‌ده‌ن، له‌گه‌ڵ هاتنی تیمی وردبینان، موچه‌ی مانگێكی فه‌رمانبه‌رانیش ره‌وانه بكه‌ن”.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، دوای ئه‌وه‌ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 17ی كانوونی دووه‌م، لێژنه‌كانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان دووه‌م كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق ئه‌نجامدا، شاندی هه‌ردوو وه‌زاره‌ته‌كه‌ی هه‌رێم راگه‌یاندراوێكیان بڵاوكرده‌وه و، تێیدا ئاماژه به 3 بڕیار كراوه، كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌ركراون، ئه‌وانیش:
– “هه‌فته‌ی داهاتوو تیمه‌كانی چاودێری دارایی عێراقی فیدراڵ سه‌ردانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و ته‌ندرووستی هه‌رێم ده‌كه‌ن، به‌مه‌به‌ستی ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی وردبینی له لیستی فه‌رمانبه‌ران”.
– “لێژنه‌ى حكومه‌تی عێراق ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی پێشنیازی نوێنه‌رانی وه‌زاره‌ته‌كانی هه‌رێم ده‌ربڕیوه، بۆ پێدانی مووچه‌ی ته‌واو له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی كاری لێژنه‌ی وردبینی بۆ ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق و، په‌له‌كردن له پرۆسه‌كه”.
– “لیستی بایۆمه‌تری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكرێته بنه‌مای پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی