سامسۆنگ مۆبایلهكا خەیالی نمایش دکت
ZNA- ھەولێر
کۆمپانیای سامسۆنگ پێشەنگ لە بواری بەرھەمەکانی ئەلیکترۆنی بەنیازە لەماوەی داھاتوو مۆبایلێک بخاتە بازاڕەکان کە تا ئێستا وێنەی نەبووە .
ئەمڕۆ کۆمپانیای سامسۆنگ کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی سازکرد بەمەبەستی پێشکەش کردنی مۆبایلە نوێیەکە کە بە (گالاکسی ئێکس) ناسراوە .
ئەم مۆبایلە نوێیەی سامسۆنگ جیاواز لە ھەموو بەرھەمەکانی ئێستای مۆبایل , توانای ھەیە بنووشتێندرێتەوە , ئەمەش تا ئێستا لە ھیچ بەرھەمێکی دیکە بەدی نەکراوە .
پێشبینی دەکرێت کۆمپانیای سامسۆنگ لە مانگی نۆڤەمبەری داھاتوو بەشێوەی فەرمی دەست بەدروستکردنی ئەم مۆبایلە بکات و بیخاتە بازاڕەکانەوە .
ئەم مۆبایلە نوێیە زۆرترین تایبەتمەندی لەخۆ دەگرێت و شاشەکەی (٧,٣) ئینج گەورە دەبێت.
کۆمپانیای سامسۆنگ پێش خستنە بازاڕی ئەم مۆبایلە ، نزیکەی ٢٠٠ ھەزار جار شاشەکە نوشتاندووتەوە بۆ ئەوەی دڵنیا بێت کە کێشەی نییە .
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی