کۆمسیۆن: سەدان ھەزار ناڤێن دووبارە و ئاوارە د تۆمارا دەنگدەران دا ھەنه
خەندان –
شێروان زرار، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی، رایدەگەیەنێت کەموکوڕی لەتۆماری ناوی دەنگدەران ھەیەو لە دووھەفتەی داھاتوو کەموکوڕیەکان و کارەکانی کۆمسیۆن لەوبارەیەوە بە وردی بڵاودەکەنەوە.
لەپەراوێزی راگەیاندنی راپۆرتێک، لەبارەی تۆماری ناوی دەنگدەران، شێروان زرار وتی، بەپێی راپۆرتی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی ھەرێمی کوردستان، لە تۆماری ناوی دەنگدەران شەش ھەزار و ٣٤٢ناوی دووبارە ھەیە، ھەروەھا لەدەنگدانی گشتی و تایبەت ١٨٤
ھەزار و ١٧٥دەنگدەرە، ٩٦ ھەزار و ٢٥٨ناوی لێکچوو ھەیە.
زیاتر روونیکردەوە، ئەوانەی تەمەنیان لە سەروو ٩٠ ساڵیەوە ٤١ ھەزار و ٨٩٩ ناون، ئەو ئاوارانەی لە دەرەوەی ھەرێمن ٢٣ ھەزار و ٧٤٤ ناون، ئەوانەی لە دایکبوی ساڵی ٢٠٠٠ن ١١٦ ھەزار و ٨٨ناون، ئەوانەی کۆدی خێزانیان سفرە ٧٨٦٩دەنگدەرن.
شێروان زرار وتیشی، دەستکراوە بەئامادەکارییەکان بۆکارکردن لە تۆماری دەنگدەران و لەھەفتەی داھاتوو لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی کەموکورییەکان بڵاودەکەنەوە،”ھەفتەی دواتر بەشێوەیەکی شەفاف وردەکاریەکان دەخەینەروو کە چی کراوە”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی