سەرخۆشهك” سکالايێ لسەر خۆ تۆمار دکت”
خەندان-
لە هەموو دنیادا یاساکانی هاتوچۆ رێ لە شۆفێران دەگرن کاتێک خواردنەوەی کهولی دەخۆنەوە، ئەو کاتەی شۆفێرێک بە سەرخۆشی دەکەوێتە بەردەم پۆلیسی هاتوچۆ هەوڵی ئەوە دەدات پۆلیسەکان نەزانن خواردنەوەی کهولی خواردووەتەوە یان لانی کەم رێژەی خواردنەوەکەی کەمدەکاتەوە، بۆ ئەوەی لێپێچینەوەی یاسایی بەرانبەر نەکرێت.
بەپێچەوانەی هەموو ئەگەرەکانەوە پیاوێک لە ئەمەریکا خۆی تەلەفۆن بۆ پۆلیس دەکات و دەڵێت خواردنەوەی کهولیم خواردووەتەوەو لێپێچینەوەم لەگەڵدا بکەن، رەنگە زۆرێک واتێگەیشتبن ئەو شۆفێرە زیاد لە رادەی خۆی “سەرمەست” بووەو لە کۆنترۆڵی خۆیدا نەبووە کاتێک پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی ئەنجامداوە.
لایەنە فەرمییەکانی فلۆریدا حاڵەتێکی نامۆیان لە شەوی سەری ساڵدا تۆمارکرد، دوای ئەوەی شۆفێرێک پەیوەندی دەکات بە هێڵی پۆلیسی فریاکەوتن و سکاڵا لەسەر خۆی تۆماردەکات رایدەگەیەنێت بە “سەرخۆشیی” شۆفێری کردووە.
پۆلیسەکانی ئەو ناوچەیە باس لە رەفتارە سەرنجڕاکێشەکانی ئەو شۆفێرە دەکەن، پێش تەلەفۆنەکە داوای لە ئەفسەرەکانی نزیک خۆی کردووە رایبگرن و بانگی پۆلیسی بۆ بکەن، لە تۆماری تەلەفۆنی بنکەی فریاکەوتنەکە ئەوەش خراوەتەڕوو شۆفێرەکە لە تەلەفۆنەکەدا سکاڵای لەسەر ئەوە تۆمارکردووە “سەرخۆشە و بەپێچەوانەی ئاڕاستە” شۆفێری دەکات.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی