پێله‌كا بەفر و بارانێ روو دكه‌ته کوردستانێ
رووداو – هەولێر
بەپێی پێشبینبییەکانی ناوەندی کەشناسیی جیهانی، شەپۆلێکی با و بەفر و باران لە دەریای نێوەڕاستەوە هەڵدەکات و بەشێک لە وڵاتانی ئەوروپا، تورکیا، ئێران، عێراق، باکوور و باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستانیش دەگرێتەوە.
ناوەندی کەشناسیی جیهانی پێشبینی دەکات شەپۆلەکە لە باشووری کوردستان خاوبێتەوە و کاریگەرییەکانی کەمترببنەوە، بەراورد لەگەڵ باکووری کوردستان و ئەو وڵاتانەی کەوتوونەتە سەر دەریای نێوەڕاست.
ئەو شەپۆلەی کە لە دەریای نێوەڕاستەوە هەڵیکردووە چەندین وڵاتی گرتووەتەوە و ئاراستەکانی بەو جۆرەیە کە بەرەو رۆژهەڵات و باشووری ئەو دەریایە لە جووڵەدایە.
بەگوێرەی پێشبینییەکان رۆژی 5ـی مانگ شەپۆلەکە دەگاتە ئیسرائیل، لوبنان، سووریا و تورکیا؛ تووندیی شەپۆلەکە لەم وڵاتانە بەهێزە و کاریگەری زۆری دەبێت. رۆژی 6ـی مانگیش دەگاتە باشووری کوردستان و رۆژهەڵاتی کوردستان، بەڵام لە تووندییەکەی کەمدەبێتەوە، کاریگەری لەسەر رۆژئاوای کوردستان و باکووری سووریاش دەبێت.
رۆژی 7ـی مانگ شەپۆلەکە دەگاتە باکوور و باکووری رۆژهەڵاتی ئێران. رۆژانی دواتر شەپۆلەکە دەگاتە ئەفغانستان و کاریگەرییەکەی لەسەر باشووری کوردستان بەتەواوەتی نامێنێت.
لەلایەکی دیکەوە ته‌وژمێکی به‌هێزی سەرما و سۆڵە و بارانبارین له ناوچه‌كانی به‌لقان روو لە بەشێک لە باكووری كوردستان دەکات وه‌ك پارێزگاكانی جۆڵه‌مێرگ، وان، بەدلیس، قارس، ئه‌رزه‌ڕۆم، ئه‌رده‌خان و به‌شی رۆژئاوای توركیا، كه ئیستەنبوڵ و ئه‌دیرنه و كڕكڵارئێلی ده‌گرێته‌وه و کاریگەری دەخاتە سەر پله‌كانی گه‌رما.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی توركیا دەڵێت: لە ناوچەکە بەفر و باران بەتێکەڵی دەبارێت. بەرزترین پلەی گەرما 4 پلە و نزمترین پلەش 11 پلەی ژێر سفر دەبێت. چاوه‌ڕوان ده‌كرێت لە رۆژانی داهاتوودا ئاسمانی ناوچه‌كه به‌گشتی ساماڵ و كه‌مێك هه‌وراوی بێت. شەپۆلەکە له باشووری رۆژئاواوه به‌خێراییه‌كی كه‌م هه‌ڵدەكات و ناوبه‌ناو خێراییه‌كه‌ی زیاد دەكات.
هاوکات به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاندووە، ئێوارەی رۆژی هه‌ینی ئاسمان بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌گۆڕێت و ئه‌گه‌ری باران و به‌فرێكی كه‌م هه‌یه.
كه‌شناسیی هه‌رێمی کوردستان باری کەشوهەوای دوو رۆژی داهاتووی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا پێشبینی دەکات لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان بەفر ببارێت، بەو هۆیەش پلەکانی گەرما بۆ سفری سەدی دادەبەزن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی