97 سال بسەر دامەزراندنا سوپايێ عێراقێ دا ده‌ربازبوون
رووداو – هەولێر
سوپای عێراق، ئه‌و سوپایه‌ی له سه‌ره‌تاوه بە فه‌وجی موسای کازم له 6ـی کانوونی دووه‌می سـاڵی 1921 دەستیپێکرد، دواتر ژمارەی سەربازەکانی گەیشتە یەک ملیۆن سەرباز. دوای کۆتاییهاتنی جەنگی یەکەمی جیهانی و رووخانی دەوڵەتی عوسمانی، بەسەرپەرشتی ئەفسەرێکی کورد دامەزرا.
سەرەتا سوپای عێراق بچووک بوو و تەنیا لەهێزی پیادە و چەند هەزار سەربازێک پێکهاتبوو، دواتر له ساڵی 1931 هێزی ئاسمانی دامه‌زرا و له ساڵی 1937ـیشدا هێزی ده‌ریایی سوپای عێراق دامه‌زرا.
له ساڵانی هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی رابردووش‌دا ژمارەی سەربازەکانی گه‌یشته یه‌ک ملیۆن سه‌رباز و به‌سه‌ر 42 فیرقه و 12 فه‌یله‌قدا دابه‌ش كرابوون، کە به چواره‌م هێزی جیهان دەناسرا.
سوپایەک بناخەی دروستبوونی دەوڵەتی عێراقی لەسەر بونیاتنرا، سەرەتا وەک سوپایەکی نیشتمانی ناسرا، بەڵام دواتر بووە بەشێک لەکێشەکانی عێراق و لە ململانێ سیاسییەکاندا بەکارهێندرا.
له سـاڵی 1936دا سوپای عێراق به‌شـداری پـێـکرا له یه‌که‌م کوده‌تای سه‌ربازی به سه‌رۆکایه‌تی به‌کر سدقی، فه‌رمانده‌ی دووه‌می سوپا.
مێژووی سوپای عیراق مێژوویه‌كی خوێناوییه، چونكه له‌چه‌ندین شه‌ڕی ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌وه گلاوه، له‌وانه‌ش شه‌ڕی ساڵه‌كانی 1941و 1948و 1958و 1963و 1967و1973، هه‌روه‌ها جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌ی نێوان عێراق و ئێران کە لە 1980 بۆ 1988 درێژه‌ی هه‌بوو، دواتریش شه‌ڕی دووه‌می كه‌نداو، كه لەساڵی 1991 به‌هۆی داگیركردنی كوه‌یت له‌لایه‌ن عێراقه‌وه هه‌ڵگیرسا.
هەروەها له‌ساڵی 2003دا رووبەڕووی سەختترین شەڕ بووەوە و ئه‌نجامه‌كه‌ی به‌ڕووخانی به‌عس کۆتاییهات. چەندین جاریش ئەو سوپایە دژی شۆڕش و جوڵانەوەکانی کورد لە باشووری کوردستان شەڕی کردووە، لەنێوان ساڵانی 1923-1927و 1930-1931بە یارمەتی ھێزی ئاسمانی و زەمینیی بەریتانیا دژی خەباتی گەلی کورد بە سەرکردایەتی شێخ مەحموود شەڕی کردووە.
هەروەها لە ساڵانی 1942-1947 بە یارمەتیی ھێزی ئاسمانی بەریتانی دژی خەباتی گەلی کورد وەستاوەتەوە بەسەرکردایەتی مستەفا بارزانی و لە 1961-1975 دژی شۆڕشی ئەیلوول بووە.
لە ساڵی 1983 سوپای عێراق جینۆسایدی بارزانییەکانی ئەنجامداوە، کە هەشت هەزار کەسی سڤیل بوونە قوربانی. هەروەها لە ساڵانی 1986-1989 ئەنفالی نزیکەی 182 هەزار هاونیشتمانی کورد و ساڵی 1988 کیمیابارانی هەڵەبجەی کرد کە پێنج هەزار کەس بوونە قوربانی.
ئێستا سوپای عیراق چەندین فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی هەیە، 55 لیوا به‌سه‌ر 17 فیرقه‌دا دابه‌شكراون، خاوه‌نی سەتان هێلیكۆپته‌ری گواستنه‌وه و جه‌نگییه، هه‌روه‌ها هه‌شت كه‌تیبه‌ی تۆپخانهشی هه‌یه، بەڵام لە کۆتا رێزبەندییەکانی سوپاکانی جیهاندایە.
حوزه‌یرانی سـاڵی 2014، کاتێـک داعش له سنووری سووریاوه هێرشی کردەسەر موسڵ، وەکو سه‌ره‌تایه‌ک بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی جارێـکی دیکەی نیوه‌ی سوپای عێراق داده‌نرێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی