هۆشیار عەبدولا: بڕیارا داخستنا فرۆکەخانا تەنها خەلکێ ئاسایی تێدا زەره‌رمەند بوويه
ئاوێنه:
هۆشیار عەبدوڵا سەبارەت بەڕاگرتنی گه‌شتی فڕۆکەخانەکانی هەرێم ڕەخنە لەحه‌یده‌ر عەبادی دەگرێت‌و رایده‌گه‌یه‌نێت كه بڕیاری داخستنی فڕۆکەخانەکان تەنها خەڵکی ئاسایی تێیدا زەرمەند بوەو بەرپرسانی هەرێم ڕۆژانە لەڕێگەی تورکیاوە سەفەری ئەوروپا دەکەن.
ئاوێنه: هۆشیار عەبدوڵا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق، له‌په‌ره‌ی تایبه‌تی خۆی له‌تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، بڕیاری داخستنیی فڕۆکەخانەکان تەنها خەڵکیی ئاسایی تێیدا زەرمەند بوەو بەرپرسانی هەرێم ڕۆژانە لەڕێگەی تورکیاوە سەفەری ئەوروپا دەکەن، یان بەفرۆكه‌ی تایبەت‌و بەره‌زامه‌ندی حه‌یده‌ر عەبادی سه‌رۆك وه‌زیران، لەهەرێمەوە سەفەر دەکەن.
ئەو پەلەمانتارە ڕاشیگەیاندوە، لەکاتێکدا بەهەمو شێوەیەک پشتیوانی ئەوەین کە دژایەتی گەندەڵیی ناو فڕۆکەخانەکان‌و کۆنتڕۆڵیی داهاتەکەیان بکرێ‌و نەدزرێ، بەڵام دژی ئەوەین خەڵکی هەرێم باجی نا کارایی عەبادی بدەن بۆ یەکلاکردنەوەی مەلەفی ئەو فڕۆکەخانانە.
هۆشیار عەبدوڵا داواشیکردوه بەزویی گەشتی نێودەوڵەتی فڕۆکەخانەکانی هەرێم ده‌ستپێبكه‌نه‌وه، چونکە تەنها هاوڵاتیانی ئاسایی باجەکەی ئەدەن نەک بەرپرسان.
پاش ئه‌نجامدانی ریفراندۆمه‌كه‌ی 25ی ئه‌یلول، به‌فه‌رمانی حه‌یده‌ر عه‌بادی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌هه‌ردو فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێرو سلێمانییه‌وه راگیراون.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی