ماكرۆن: دڤێت ماد‌دا 140 بێته جێبەجێكرن
K24 – ھەولێر
دوای كۆتایی ھاتنی كۆبوونەوەی شاندی ھەرێمی كوردستان و سەرۆكی فەرەنسا لە كۆشكی ئیلیزێ لە پاریس لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ناوەرۆكی كۆبوونەوەكە خرایەروو، لە سەرەتایی كۆنگرەكەشیدا ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا رایگەیاند، پێشمەرگە توانی دەستكەوتی گەورە بە دەست بێنێ، ئاماژەی بەوەشدا پێویستە دەستووری عێراق مافی ھەموو نەتەوەكان دابین بكات و دەبێ ماددەی 140 لە دەستووری عێراق جێبەجێ بكرێت.
ھەروەھا سەرۆكی فەرەنسا راشیگەیاند، سوپاسی ھەرێمی كوردستان دەكەین كە پێشوازی لە ژمارەیەكی زۆری ئاوارەكان كردووە، پێویستە داھاتی عێراق بە ھاوسەنگی دابەش بكرێت، دەبێ كورد یەكدەنگ و یەكگرتووبێت و مافەكانی كورد دابین بكرێن، فەرەنسا ھاوكار دەبێت بۆ چارەسەری ھەموو كێشەكان.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە كۆنگرە رۆژنامەوانیەكەدا گوتی: “پێشوازی ماكرۆن لە كۆشكی ئیلیزێ نیشانەی دۆستایەتی فەرەنسایە بۆ ھەرێمی كوردستان و عێراق، پێمان وایە فەرەنسا دەتوانێ رۆڵی سەرەكی ھەبێت لە چارەسەری كێشەكانمان لە چوارچێوەی عێراقدا”.
گوتیشی: “چوارخاڵمان داوەتە سەرۆكی فەرەنسا، یەكێكیان ئەوەبوو ئیلتیزامی ئێمە لە چوارچێوەی عێراقێكی فیدراڵ كە رێز لە دەستوور و یاسكانی وڵاتەكەی بگرێت”.
پوخته‌ی قسه‌كانی ئیمانوێل ماكرۆن و نێچیرڤان بارزانی.
ئیمانوێل ماكرۆن گووتی: سوپاسی نێچیرڤان بارزانی ده‌كه‌م كه له‌گه‌ڵ جێگره‌كه‌ی سه‌ردانی پاریس‌یان كردبوو، ده‌مه‌وێت پشتگیری و دۆستایه‌تی و برایه‌تی گه‌ل و حكومه‌تی فه‌ڕه‌نسا بۆ گه‌لی كورد بخه‌مه روو و كه كورد و پێشمه‌رگه رۆڵێكی گرنگیان له جه‌نگی داعش هه‌بووه، شانبه‌شانی سوپای عێراقی فیدراڵ ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره به‌ده‌ستبهینن، ئه‌مه جێگای شانازییه.
هه‌وره‌ها گووتی: “شانازی به‌وانه‌وه ده‌كه‌ین و سوپاسی حكومه‌تی هه‌رێم و گه‌لی كورد ده‌كه‌ین بۆ پێشوازیكردن له‌و هه‌موو ئاوارانه‌ی له شه‌ری داعش هاوكاریان كردن”.
ماكرۆن گووتی: “له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی ته‌ئكیدم له‌وه كردووه كه فه‌ڕه‌نسا رێزی هه‌موو مافه ره‌واكانی گه‌لی كورد له چوارچێوه‌ی ده‌ستوور و سه‌روه‌ری عێراق ده‌گرێت. سه‌باره‌ت به ده‌ستووری عێراق ده‌بێت مافی هه‌موو پێكهاته‌كان ره‌چاو بكرێت. راوه‌ستانی شه‌ڕ ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره بوو، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به گفتوگۆیه‌كی به‌رهه‌مداربكرێت و ئێمه‌ش پشتیوانی ته‌واوی ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌كه‌ین. فه‌ڕه‌نسا پشتگیریی له دیالۆگی نیشتمانی له عێراق ده‌كات. ئه‌م دیالۆگه ده‌بێت ئامانجه‌كه‌ی بهێنێته‌دی، كه له چوار خاڵی گرنگ پێك دێت.
یه‌كه‌م – رێزگرتن له ته‌واوی بڕگه‌كانی ده‌ستووری عێراق
دووه‌م ده‌سه‌ڵاته‌كانی حكومه‌تی فیدراڵ له سه‌رجه‌م خاڵه سنوورییه‌كان بچه‌سپێت
سێیه‌م – میلیشیا كان دوای ئه‌م دیالۆگه نه‌مێنن به حه‌شدی شه‌عبیشه‌وه
چواره‌م – داهاته‌كانی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان به‌سه‌ر هه‌موو خه‌ڵكی عێراقدا دابه‌ش بكرێت و ماده‌ی 140 له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان جێبه‌جێ بكرێت.
سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا گووتی: “ده‌بێت ئه‌م دیالۆگه به زووترین كات ده‌ستپێبكات و ته‌واوی مافه ده‌ستووری و شه‌رعییه‌كانی گه‌لی كورد له به‌رچاو بگرێت و فه‌ڕه‌نسا ئاماده‌یه پالپشتی ئه‌و دیالۆگه نیشتمانییه بكات.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند كه “كوردستانێكی به‌ھێز و یه‌كده‌نگ و عێراقێكی به‌ھێز و یه‌كگرتووی ده‌بێته هۆی سه‌قامگیریی له ناوچه‌كه‌دا و فه‌ڕه‌نسا هه‌موو هه‌وڵێك بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی ئه‌و دیالۆگه بۆ به‌دیهێنانی مافی هه‌موو پێكهاته‌كانن ده‌دات.
پاشان نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گووتی: “سوپاسی سه‌رۆك ماكرۆنی ده‌كه‌م بۆ پێشوازی له شاندی هه‌رێمی كوردستان. سوپاسی فه‌ڕه‌نسا ده‌كه‌ین له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو هه‌ڵوێسته مێژوویانه‌ی هه‌یبووه به‌رامبه‌ر گه‌لی كوردستان و ئه‌و هه‌موو هاوكاریانه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان و عێراق له شه‌ڕی داعش كردیان. پێشوازیكردنی سه‌رۆك ماكرۆن نیشانه‌ی ئه‌و دۆستایه‌تییه بۆ كوردستان و عێراق و فه‌ڕه‌نسا ده‌توانێ رۆڵی بنه‌ره‌تی له چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق هه‌بێت”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه چه‌ند خاڵێكیان بۆ سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا خستووه‌ته ڕوو.
یه‌كه‌م – ئیلتیزامی ئێمه به عێراقی یه‌كگرتووی فیدراڵ كه ریز له ده‌ستوور و یاساكانی وڵاته‌كه‌ی بگرێت
دووه‌م – به گوێره‌ی ده‌ستوور هیچ كێشه‌یه‌كمان له پرسی ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی له خاڵه سنوورییه‌كان نییه
سێیه‌م – بۆ سه‌قامگیری بارودۆخه‌كه ئاماده‌ی هه‌موو دانووستانێكین له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراق.
چواره‌م – له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی پێشتریش رامانگه‌یاندبوو كه رێزی بریاره‌كانی دادگای فیدراڵی ده‌گرێن.
هه‌روه‌ه گووتی : “سوپاسی سه‌رۆك ماكرۆن ده‌كه‌ین بۆ بایه‌خدانی به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا و گه‌یشتن به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان. به‌ناوی گه‌ل و حكومه‌تی هه‌رێم سوپاس سه‌رۆك و گه‌ل و حكومه‌تی فه‌ره‌نسا ده‌كه‌ین”.
ده‌رباره‌ی لادانی گه‌مارۆكانی سه‌ر هه‌رێم و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداش ماكرۆن گووتی: بۆ سه‌قامگیریی ناوچه‌كه كورد رۆڵێكی كاریگه‌ر ده‌بینێت، میكانیزم هه‌یه و ده‌كرێت چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكرێت، هه‌ر دوو لا ته‌ئكیدمان كرده‌وه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت به چه‌سپاندنی هه‌موو مادده‌كانی ده‌ستووری عێراق”.
هه‌روه‌ها هه‌وڵده‌ده‌ین چوارچێوه‌یه‌ك بۆ دیالۆگی نیشتمانی بدۆزینه‌وه‌و له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه گه‌مارۆكانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان لاده‌چێت”.
سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا رایگه‌یاندك ” ئێمه به‌شێوه‌یه‌كی شه‌رعی پێشوازیمان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌و پێشتریش پێشوازیمان له حه‌یده‌ر عه‌بادی كرد، ئێمه شه‌رعییه‌ت به هه‌ر دوو حكومه‌ته‌كه ده‌ده‌ین و هیوامان هه‌یه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت و باوه‌ڕێكی ته‌واوم به‌وه هه‌یه كه ده‌گه‌نه چاره‌سه‌ر. باوه‌رم به حه‌یده‌ر عه‌بادیش هه‌یه بتوانێت كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات. دوای ئه‌م دیداره به ته‌له‌فۆن قسه له‌گه‌ڵ عه‌بادی ده‌كه‌م و به عه‌بادی ده‌ڵێم: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی هاوكارییه له دۆسێی خاڵه سنوورییه‌كان”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی