پارێزگارێ نه‌ینه‌وا ژ هه‌وله‌كا تیرۆركرنێ رزگار بوو
كوردستان تى ڤى
ئه‌فسه‌ر له فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا، عه‌قید ئه‌حمه‌د جبووری رایگه‌یاند كه پارێزگاری نه‌ینه‌وا، نه‌وفه‌ل حه‌مادی سوڵتان له به‌شی چه‌پی مووسڵ له هه‌وڵێكی تیرۆركردن رزگاری بوو. له لێدوانێكدا، ئه‌حمه‌د جبووری گوتی: ده‌رنگانی شه‌وی رابردوو له نزیك پردی سوكه‌ر به‌شی چه‌پی مووسڵ ژماره‌یه‌ك چه‌كدار هێرشیانكرده سه‌ر كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی پارێزگاری نه‌ینه‌وا، نه‌وفه‌ل حه‌مادی سوڵتان.
ئه‌حمه‌د جبووری گوتیشی: پارێزگاری نه‌ینه‌وا له‌و هێرشه چه‌كدارییه‌دا رزگاری بوو. ئه‌فسه‌ره‌كه باسی له‌وه‌شكرد كه له‌میانی هێرشه‌كه‌دا، شه‌ڕو پێكدادان له‌نێوان پاسه‌وانانی پارێزگاری نه‌ینه‌وا و چه‌كداره‌كان روویدا كه به‌هۆیه‌وه جگه له زیانی ماددی كه به‌ر ئۆتۆمبێله‌كانی پارێزگاری نه‌ینه‌وا كه‌وت، هیچ زیانی گیانی نه‌بوو.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی