بۆ ماوێ سێ سالا نینۆكێ نه‌بری چی روو دده‌ت؟
وشه
سیمۆن كریستینا، كچێكی ئه‌ڵمانییه و بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ به هیچ شێوه‌یه‌ك نینۆكه‌كانی نه‌بڕیوه و كورتی نه‌كردوونه‌ته‌وه، ئێسته‌ش درێژییه‌كه‌یان بریتییه له 15 سانتیمه‌تر.
ئه‌گه‌رچی ئێسته نینۆكه‌كانی سه‌رنجڕاكێشن و سیمۆن خۆی به جوانیان ده‌زانێت، به‌ڵام له‌و ماوه‌یه‌دا كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی بۆ دروست بوون، به تایبه‌ت له به ده‌سته‌وه گرتنی قه‌ڵه‌م و نووسیندا، چونكه نینۆكه‌كانی ئه‌و كاره‌ی لێ ئه‌سته‌م ده‌كه‌ن.
هاوكات سیمۆن روونی ده‌كاته‌وه، كه به هۆی نینۆكه‌كانیه‌وه ناتوانێت یارییه وه‌رزشییه‌كانی وه‌ك تۆپی باله و تۆپی سه‌به‌ته و یارییه هاوشێوه‌كانی تر ئه‌نجام بدات.
سیمۆن رای ده‌گه‌یه‌نێت، به‌رده‌وام له خه‌ڵكه‌وه گوێبیستی وه‌سف و پێداهه‌ڵگوتنی نینۆكه‌كانی ده‌بێت و ئه‌وان به دیمه‌نێكی جوانی ده‌زانن، به هیچ شێوه‌یه‌كیش بیر له كردن و بڕینی نینۆكه‌كانی ناكاته‌وه.
ئه‌و كچه ئه‌ڵمانییه بووه‌ته براوه‌ی یه‌كێك له پێشبڕكێ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی نینۆكی سروشتی و لاپه‌ڕه‌یه‌كی تایبه‌تیشی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام بۆ نمایشكردنی وێنه‌ی نینۆكه‌كانی دروست كردووه و خاوه‌نی ژماره‌یه‌كی زۆری فۆڵه‌وه‌ره.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی