دابەشكرنا دراڤێ هاتوچوونا مامۆستایان دەستپێكر
نهوا
حكومەتی ئەڵمانیا بڕی چوار ملیۆن و 874 هەزار و 730 دۆلار وەك هاریكاری دارایی دەبەخشێتە وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەك هاوكاری كرێی هاتوچۆی مامۆستایانی دەرەوەی شار دابەش دەكرێت.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كە ئەمڕۆ بڵاوكرایەوە و كۆپیەكی ئاراستەی رادیۆی نەوا كراوە، ژمارەی ئەو مامۆستایانەی لە هەر پارێزگایەك ئەو هاوكاریەیان بەر دەكەوێت، بریتییە لە: دهۆك حەوت هەزار و 269 مامۆستا. هەولێر حەوت هەزار و 42 مامۆستا، سلێمانی-یش پێنج هەزار و 855 مامۆستا، كە كۆی گشتییان دەكاتە 20 هەزار و 166 مامۆستا.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، بڕی پارەی دابینكراو بۆ هەر پارێزگایەك بریتییە لە: دهۆك ملیۆنێك و 848 هەزار و 100 دۆلار. هەولێر ملیۆنێك و 614 هەزار و 755 دۆلار. سلێمانی-یش ملیۆنێك و 411 هەزار و 875 دۆلارە.
بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردەش وادە و چۆنێتی دابەشكردنی پارەی هاریكارییەكەی رونكردۆتەوە و دەڵێت “رێكەوتی دابەشكردنی پارەكە بۆ هەر پارێزگایەك بەمشێوەیە دەبێت: دهۆك لە (8ی ئازار تا 13 ئازار) دابەش دەكرێت. هەولێر لە (14ی ئازار تا 20 ئازار) دابەش دەكرێت. سلێمانی لە (2ی نیسان تا 8ی نیسان) دابەش دەكرێت. هاریكارییەكەش بۆ تەنها یەك جار دەبێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی