حوزه‌یران 20, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

سەربەست لەزگین: 5 گەریلايێن پەكەكێ هاتنه‌ ئازادكرن

سەربەست لەزگین: 5 گەریلايێن پەكەكێ هاتنه‌ ئازادكرن

باسنيۆز:

سەربەست لەزگین بەرپرسی میحوەری شنگال لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە شنگال رایگەیاند كە هێزێكی چەكداری پەكەكە دەستپێشخەریان كردووە و تەقەیان لە پێشمەرگە كردووە، بەر لە 20 رۆژیش پەكەكەیان ئاگەدار كردووەتەوە كە پێشمەرگە جێگۆڕكێ دەكات.

لەزگین گوتی “هێزێكی پەكەكە ئێوارەی بەر لە رووداوەكەش رێگریان لە پێشمەرگە كردبوو و دواتریش بۆ چەند جارێكی دیكە فەرماندەكاكی پێشمەرگە پەیوەندیان پێوە كردبوون، بەڵام سودی نەبوو، بەرەبەیانیی رۆژی دواتریش چەكدارانی پەكەكە تەقەیان لە پێشمەرگە كرد”.

بەرپرسی میحوەری شنگال، ئازادكردنی پێنج گەریلای پەكەكەشی راگەیاند، كە پێشتر دەستگیر كرابوون، لەمبارەوە گوتی مەبەستی پەكەكە ئەوە بووە كە ئەو 5 گەریلایە بە دەستی پێشمەرگە بكوژرێن، چونكە خەڵكی شنگاڵ بوون، بۆ ئەوەی كێشەكە ئاڵۆز بێت.

سەربەست لەزگین راشیگەیاند كە هەر لایەنێك دەستدرێژی بكاتە سەر پێشمەرگە بەتوندترین شێوە وەڵام دەدرێتەوە، داواشی كرد پەكەكە هەڵەیەكی دیكە دووبارە نەكەنەوە و پێویستیشە ناوچەكە چۆڵ بكەن.

بەرپرسی میحوەری شنگال گوتی خەڵكی شنگال خۆیان بڕیار لە چارەنووسی خۆیان دەدەن و ئەوان لەگەڵ پەكەكە نین و ئەوەی ئەوان دەیكەن خزمەت بە خۆیشیان ناكات.

لەلایەن خۆیەوە فەریق جەمال سەرۆك ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگەی كوردستان رایگەیاند كە پێویستە بە زووترین كات پەكەكە ناوچەكە چۆڵ بكات چونكە لە داهاتووشدا كێشە دەنێنەوە.

 

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi