به‌له‌مه‌ك ب 600 كۆچبه‌رێن نه‌یاسایی ڤه ل مسرێ نقوم بوو
خه‌ندان
به‌له‌مێك به 600 كۆچبه‌ری نایاساییه‌وه لهكهناره ئاوییه‌كانی میسردا نقوم بوو، لانیكه‌م 29 كۆچبه‌ر گیانیان له‌ده‌ستدا.
رۆیته‌رز كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر بڵاویكرده‌وه”به‌له‌مێكی كۆچبه‌رانی نایاسایی به 600 سه‌رنشینه‌وه له كه‌ناری كفر ئه‌لشێخ نقوم بوه‌و ئه‌وه‌ش هه‌تا ئێستا گه‌وره‌ترین ئۆپه‌راسیۆنی كۆچی نایاساییه له‌و كه‌ناره‌وه”.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه كارمه‌ندانی فریاكه‌وتن 150 كه‌سیان له مردن رزگاركردووه، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به رۆیته‌رزیان ڕاگه‌یاندووه، به‌له‌مه‌كه كۆچبه‌رانی میسری و سوری و ئه‌فریقی هه‌ڵگرتووه.
له‌كاتێكدا ره‌خنه‌كان زیاتر ده‌بێت له‌باره‌ی شكستی هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی جیهانیی كۆچبه‌ران، ئه‌مساڵ جیهان به ئاڕاسته‌ی ئه‌وه‌دا ده‌ڕوات كه به‌رزترین ژماره‌ی مردن له‌ناو كۆچبه‌راندا تۆماربكات.
به‌پێی ئاماره‌كانی رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی (IOM) ژماره‌ی مردن له‌نێوان كۆچبه‌راندا ئه‌مساڵ 10 هه‌زار كه‌س تێده‌په‌ڕێنێت.
جولیا بلاك، له رێكخراوی پڕۆژه‌ی خێرخوازی په‌نابه‌ره ونبووه‌كان له‌سه‌نته‌ری شرۆڤه‌كاریی داتاكانی پڕۆژه‌كه له‌به‌رلین ده‌ڵێت رێكخراوه‌كه‌یان دڵنیایه كه جیهان ڕوبه‌ڕوی به‌رزترین ئاستی مردن له‌نێوان په‌نابه‌راندا ده‌بێته‌وه.
جولیا وتی”ساڵی پار ئێمه له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا زیاتر له 5000 حاڵه‌تی مردنمان هه‌بووه و ئه‌مساڵیش هه‌تا ئێستا 4000 حاڵه‌تی مردن هه‌یه، به‌ڵام له‌ده‌ره‌وه‌ی زۆنه‌كانی ده‌ریای ناوهڕاستو ئه‌وروپاوه زانیارییه‌كان ئه‌وه‌نده كه‌من، ئێمه پێمانوایه ئه‌و ژماره‌یه زۆر هه‌ڵه‌ی تێدایه”.
وتیشی”ئه‌مساڵ ئێمه له‌ڕاستیدا ده‌گه‌ینه ژماره‌ی 5000 قوربانی، به‌ڵام من پێشبینی ده‌كه‌م كه ژماره‌ی ڕاسته‌قینه‌كه دوو هێنده زیاتر ده‌بێت”.
به‌شێكی زۆر له‌و په‌نابه‌رانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌هۆی خنكانهوهبووه له‌میانی په‌ڕینه‌وه‌ی مه‌ترسیدار به‌ناو ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا له لیبیاوه به‌ره‌و ئیتاڵیا.
به‌پێی نوێترین ئامار 3 هه‌زارو 212 كه‌س هه‌تا ئێستا له‌ناو ده‌ریادا خنكاون.
هه‌روه‌ها رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ڵێت ئه‌مساڵ 400 حاڵه‌تی مردنی به‌هۆی كۆچكردنهوه له ئه‌مریكای لاتین تۆماركردووه، به‌ڵام جولیا بلاك ده‌ڵێت”ڕه‌نگه ژماره‌كه دوو هێنده تا سێ هێنده زیاتر بێت”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی