ئه‌نجومه‌نێ وه‌زیران په‌قينا دیلۆك ئیدانه دكت
باسنيۆز:
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له په‌یامێكدا ته‌قینه‌وه‌ی شاری دیلۆكی توركیا ئیدانه ده‌كات و سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری قوربانیان و بریندارانی ڕووداوه‌كه ده‌كات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 21/8/2016 ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكیدا، كه وێنه‌یه‌كی بۆ (باس‌نیوز) نێردراوه، ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دوێنێی شاری دیلۆكی توركیا ئیدانه ده‌كات و سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری قوربانیان و بریندارانی ڕووداوه‌كه ده‌كات، ئه‌مه ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه:
به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستییه ده‌كه‌ین كه دوێنێ له شاری دیلۆك له عه‌نتاب ئه‌نجامدرا و ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی سڤیل و بێتاوانی كرده قوربانین پرسه و سه‌ره‌خۆشیمان ئاڕاسته‌ی كه‌سوكاری قوربانیان و گه‌ل و حكوومه‌تی توركیا ده‌كه‌ین و هیوای زوو چاكبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازین.
ئه‌م كرده‌وه دڕندانه‌یه‌ی تیرۆریستان هاوشێوه‌ی ڕه‌فتاره نامرۆییه‌كانی دیكه‌یان كه به شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار له ناوچه‌كه و جیهاندا دووباره ده‌بنه‌وه، ده‌بێ هانده‌رێكی به‌هێز بێت بۆ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و به‌تایبه‌تی وڵاتانی ناوچه‌كه تا به ئیراده و به‌رپرسیارێتییه‌كی زیاتره‌وه ڕووبه‌ڕووی تیرۆر ببنه‌وه و هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی زیاتری یه‌كتر بكه‌ن له‌پێناو له‌گۆڕنان و بنه‌بڕكردنی تیرۆر و تیرۆریستان.
هیوادارین ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م كاره تیرۆریستیه به سزای دادپه‌روه‌رانه‌ی خۆیان بگه‌ن و گه‌لانی دراوسێ و جیهان به ئارامی و دوور له هه‌ڕه‌شه و ده‌ستی ڕه‌شی تیرۆریستان، له خۆشگوزه‌رانی و گه‌شه‌سه‌ندنی به‌رده‌وامدا بن له‌پێناو بنیاتنان و پاراستنی شارستانیه‌تێكی پێشكه‌وتووی ژیاندۆستانه بۆ سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی