هێمن هەورامی:کوردستان دێ بریارێ ل سه‌ر چارەنڤيسێ خۆ دەت
هەولێر-KDP.info-
هێمن هه‌ورامی به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌رەوه, له دانیشتنێكدا له گه‌ڵ به‌ڕێز مارك ئایشهۆرن سەركۆنسوڵی ئه‌لمانیا ڕایگه‌یاند ڕوژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به قۆناغێكی هه‌ستیار و گرنگدا تیده‌په‌ڕێت و گه‌لی كوردستان له‌م قوناغه‌دا بڕیار له چاره‌نوسی خۆی ده‌دات، ناتوانێت سه‌ده‌یه‌كی تر چاوه‌ڕوانی داهاتوویه‌كی نادیار ببێت.
وێڕای به‌خێرهێنان، هه‌ورامی پرسه و سه‌ره‌خوشیی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستانی بە سەرکونسووڵی ئەڵمانیادا بۆ خانه‌واده و گه‌لی ئه‌ڵمانیا نارد و، گوتی: “ئێمه قوربانییەکی زۆرمان داوه بۆیه له‌و ئازاره تێده‌گه‌ین. هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی شه‌ڕی تیرۆردایه, ئه‌و تیرۆریستانه‌ش بونهتهی مایه‌ی مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی, داوا ده‌كەین كه هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری زیاتری هه‌رێمی كوردستان بكرێت بۆ تێكشكاندن و كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی تیرۆر له جیهاندا. گه‌لی كوردستان سوپاسگوزاره بۆ ئه‌و هاوكارییه سه‌ربازیانه‌ی كه حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا پێشكه‌شی كردووه و به‌رده‌وامه له مه‌شق و ڕاهێنان به هێزی پێشمه‌رگە.”
هه‌ورامی گوتیشی: “ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین مانه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به هه‌مان فۆرمی ڕابردوو له چوارچێوه‌ی عێراقدا كاره‌ساتی زیاترمان به سه‌ر ده‌هێنیت. خه‌باتی گه‌لی كوردستان بۆ ده‌ربازبوونه له ژێرده‌سته‌یی و چه‌وسانه‌وه، ئیستا عێراق هه‌نگاو به‌ره‌و داهاتوویه‌كی نادیار و مه‌ترسیدار ده‌نێت و گه‌لی كوردستان نایه‌وێت چیتر ببێته قوربانی ئه‌و ده‌وڵه‌ته شكستخواردووه‌ی كه دروست كراوە له دژی به‌رژه‌وه‌ندی و خواستی گه‌لی كوردستان.”
هێمن هه‌ورامی دەیشڵێ: “گفتوگۆ به‌رده‌وامە بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری بۆچوونه جیاوازه‌كان و ناردنی شاندێكی بەرزی هه‌رێم كوردستان بۆ به‌غدا له‌سه‌ر پرسی ڕیفراندۆم و داهاتووی عێراق.”
مارك ئایشهۆرن دەڵێ: “ئه‌ڵمانیا به‌رده‌وام ده‌بێت له هاوكاریی سه‌ربازی و مرۆیی بۆ هه‌رێمی كوردستان؛ شه‌ڕی تیرۆر شه‌ڕی هه‌مووانه و دڵنیاتان ده‌كه‌ینه‌وه كه هاوكارییه سه‌ربازییه‌كان زیاتر ده‌بێت بۆ هێزی پێشمه‌رگه بۆ تیكشكاندنی دژمنه هاوبه‌شه‌كه‌مان؛ سه‌قامگیری و سه‌ركه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وروپا به‌گشتی و ئه‌ڵمانیا به‌تایبه‌تی؛ ئه‌ڵمانیا ڕێز له‌و بڕیارانه ده‌گرێت كه له‌لایه‌ن میله‌ته‌وه ده‌درێت و له دژی مافی هیچ گه‌لێك ناوه‌ستێته‌وه. داواكارین له گفتوگۆ به‌رده‌وام بن بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری هەم کێشەکانی ناوخۆی هه‌رێم و، هه‌م کێشەی نێوان هەرێم و به‌غدا.”
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی