ته‌مموز 28, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

دهۆک..پێنج کەمپێن دى دێ ئێنه‌ دروستكرن

دهۆک..پێنج کەمپێن دى دێ ئێنه‌ دروستكرنImageThumb

تۆرا لالش يا راگه‌هاندنێ

دهۆک-KDP.info- یاریدەدەری پارێزگای دهۆك بۆ ئاوارەكان ڕایگەیاند، لە سنووری دهۆك ٥ شوێنی لێ دەستنیشان كراوە لەوێ كەمپ دروست بکرێ بۆ ئاوارە مووسڵییەکان؛ حكوومەتی عێراق بڕیاری داوە بڕی ٥ملیار دینار بدات بۆ ئەو کارە، بەڵام تا ئێستا هیچ دیار نییە.

(ئیسماعیل محەمەد) یاریدەدەری پارێزگای دهۆك بۆ ئاوارەكان وای بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوت: “چوارشەممەی ڕابردوو لە هەولێر كۆبوونەوەیەك بەڕێوە چوو، لەو كۆبوونەوەیەدا باس لەوە كرا كە دەبێت ئامادەكاری بكرێت بۆ هاتنی ئاوارەكان لە كاتی ئازادكردنی شاری مووسڵ، ئەوە بوو، سنووری دهۆك ٥ شوێنی لێ دەستنیشان کرا لەوێ کەمپ دروست بکرێت؛ حەسەنشام، زلیكان، خەتارێ و تلسین و، شوێنێکی دییش.”

گوتیشی: “ئێمە وەك پارێزگای دهۆك لە تواناماندا نییە هیچ ئاوارەیەكی دیكە وەربگرین و هاوكاری ئاوارەكان بكەین، بە هۆی زۆری ڕێژەی ئاواەكان، بەڵام ئێمە شوێن بۆ ئەو كەمپانە دابین دەكەین و ئەمنیەتی ئەو كەمپانە دەپارێزین، حكوومەتی عێراق بڕیاری داوە بڕی ٥ملیار دینار ڕەوانەی دهۆك بكات، بەڵام تا ئێستا هیچ شتێك دیار نییە؛ ئێمەیس هەروا چاوەڕوانین تا پارەكە دەگات. لەگەڵ ئەوەی حكوومەتی عێراق هیچ شتێكی پێشكەش بە ئاوارەكانی دەڤەری دهۆك نەكردووە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi