حوزه‌یران 20, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

بێ راهێنان ١٤ سەمايێن جێواز دکت

بێ راهێنان ١٤ سەمايێن جێواز دکت
SNN:

ساڵی ٢٠٠٧ گرتەیەکی ڤیدیۆیی لەیوتیوب بڵاوکرایەوە کەتێیدا بەبەغایەک دەبینرێت کەبە “سنۆبۆڵ” ناسراوە لەسەر ئاوازی گۆرانی Another One Bites the Dust ی تیمی “کوین” سەما دەکات.
باڵندەکە توانایەکی زۆری ھەیە بۆ رۆشتن لەگەڵ ئاوازەکاندا، توێژینەوەیەکی نوێش دەریخستوە کە”سنۆبۆڵ” کۆمەڵێک جوڵەی تایبەتی ھەیە کەبیکات.
توێژەرانی زانکۆی “تافتس” و “ھارڤارد” شیکارێکی گرتە ڤیدیۆیی بەبەغاکەی کرد و دەرکەوت ١٤ جوڵەی جیاوازی ھەیە سەرباری ئەوەی کەڕاھێنانی پێنەکراوە لەسەر سەماکردن.

توێژەران دەڵێن سەماکردن لەسەر موزیک وەڵامدانەوەی مێشکی ئاژەاڵنە نەک تەنیا دەرەنجامی رۆشنبیری ژیانی.

شیکارییەکان دەریانخست کەلەماوەی ٢٣ دەقیقە موزیکدا، سنۆبۆڵ ١٤ جوڵەی سەمای جیاوازی تایبەتی کردووە سەرباری دوو جوڵەی تری جیاواز و پێکەوەیی و جوڵاندنی سەر لەئاراستەکان و بەرزکردنەوەی قاچەکانی.

توێژەران پێشببینی دەکەن کەباڵندەکانیش پێنج سیفەتیان ھەبێ ھاوبەش لەگەڵ مرۆڤدا کەوابکات مەیلیان ھەبێ بۆ سەماکردن و توانای لاساییکردنەوەی جوڵە و ئەنجامدانی پەیوەندی کۆمەڵایەتی درێژخایەن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi