مەیموونكهك تمبێلهكێ سهخبێر دكت
K24 – ههولێر:
دارێل رێید، هاووڵاتییەکی ئەمەریکییە و لە ساڵی 2008 مەیموونێک کە تەمەنی چەند هەفتەیەک بووە دەگرێتە خۆ و دواتر دەبێتە هاوڕێیەکی ژیانی.
ماوەی 10 ساڵە ئەو مەیموونە لەگەڵ ئەو خێزانە دەژی و یەکێک لە ئارەزووەکانی یارمەتیدانی دارێلە لە چاککردنەوەی ئۆتۆمبێلەکەی.
لەلێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی دەیلی مەیل، دارێل لەبارەی مەیموونەکەی دەڵێت: “هەفتانە لەگەڵ خێزانەکەم خزمەتگوزاری بۆ ئۆتۆمبێلەکەم دەکەم. تویچ(مەیموونەکە) زۆر حەز بە بەستنی برغو دەکات و هەمیشە بەشداری چاککردنەوەی ئۆتۆمبێلەکە دەکات”.
سەبارەت بە بوونی مەیموونێک لە ماڵەکەی، ئەو هاووڵاتییە ئەمەریکییە دەڵێت: “من ناتوانم وێنای ژیان بکەم بەبێ ئەو، ئێمە ئەومان زۆر خۆشدەوێت، لەبەر خۆشەویستی تویچ. مەیموونێکی مێینەمان هێناوە و ئێستا پێکەوە دەژین”.
H.J
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی