ماسییەک پشتى بژارندنێ هەناسێ ددهت
خەندان-
لەحاڵەتێکی دەگمەن و نامۆدا ماسییەک دوای برژاندن و ئامادەکردنی بۆ خواردن لەسەر سینییەک دەجوڵێتەوەو جار جارێک هەناسە دەدات، وەک بڵێیت رەوانی بۆ گەڕاوەتەوەو دەژی.
حاڵەتەکە لە چێشتخانەی “کوکو” لە گوندی کامۆجلی- ئیتاڵیا روویداوە، دوای ئەوەی شێفەکە چەند ماسییەکی بۆ برژاندن لەنێو فڕنێکدا ئامادەکردووەو دەیەوێت پێشکەشی ئامادەبووانی کردووە، تەماشا دەکات یەکێک لە ماسییەکان ژیانی بۆ گەڕاوەتەوەو هەناسە دەدات، ئەوەش دەبێتە جێگای سەرسوڕمانی کارمەندانی چێشتخانەکەو ئامادەبووان، چونکە دەبوو ژیانی زووتر لەدەستبدایە.
سەرجەم فەرمانبەرانی چێشتخانەکە کۆکبوون لەسەر ئەوەی ماسییەکە جارێکی تر بخەنەوە نێو ئاو بۆ ئەوەی دڵنیاببنەوە کە ئەو ماسییە دەتوانێت وەک ماسییەکی ئاسایی بژی یان بۆ چەند چرکەیەک هەناسە دەدات.
ئەو ماسییە لەجۆری هاموورەو کێشی دوو کیلۆگرام بووەو لە نزیک شاری جەنەو راوکراوە، ریکاردۆ براگێری خاوەنی چێشتخانەکە لەسەر داوای کارمەندەکانی ماسییەکە هەڵدەداتەوە نێو قوڵایی دەریاو وەک خۆی باسی لێوەکردووە ژیانی لە مردن رزگاردەکات.
براگێری گرتەی ڤیدیۆیی ماسییەکەی لە فەیسبوک پۆستکردووەو نووسیویەتی “هەمووان دڵخۆشن.. هەندێک ناویان لێناوە موعجیزە”.
ئەمە یەکەمجار نییە حاڵەتی لەو جۆرە دەبیندرێت و لە چەند هەفتەی داهاتوودا لە چین ماسییەک بەهەمان شێوە دوای برژاندن جارێکی تر کرداری هەناسەدانی بۆ گەڕابووەوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی