تووكنترین كچا دنیايێ خۆ بۆ هه‌ڤژينيێ ئامادە دكت
وشه:
ئه‌و كچه تووكنهی چه‌ند ساڵێك به‌ر له ئێسته ناوی چووه ناو كتێبی گینسه‌وه، بڕیاری دا تووكی ڕووخسار و جه‌سته‌ی لا ببات، چونكه ده‌یه‌وێت شوو به خۆشه‌ویسته‌كه‌ی بكات.
سوباترا سوسوفان كچێكی تایله‌ندی 17 ساڵانه، تووشی حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌نی بۆماوه‌یی بووه كه وا له ڕووخساری ده‌كات مووی لێ بێت، چه‌ند ساڵێك به‌ر له ئێسته به هۆی ئه‌وه‌ی به تووكنترین كچی دنیا ناسرا، ناوی چووه ناو “كتێبی گینس” كتێبی تۆماركردنی سه‌رسووڕهێنه‌رترین مرۆڤه‌كانی دنیا، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م ناوبانگه‌شی بوو كه هه‌رگیز هه‌وڵی لابردنی مووه‌كانی نه‌دابوو.
ئه‌مساڵ پێوه‌ندییه‌كی خۆسه‌ویستی له‌گه‌ڵ كوڕێكدا به‌ست، دوای ماوه‌یه‌كیش ئه‌و كوڕه داوای له سوباترا كرد كه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵدا بكات، له‌به‌رئه‌وه ڕازی بوو و هه‌موو مووه‌كانی ڕووخسار و جه‌سته‌ی چاك كرد.
له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی، وێنه‌یه‌كی خۆی و خۆشه‌ویسته‌كه‌ی له شاری بانۆكی پایته‌ختی تایله‌ند بڵاو كرده‌وه كه ڕووخسارێكی نوێ ده‌ركه‌وتووه و هیچ موویه‌كی به ڕووخسارییه‌وه نه‌هێشتبوو.
له‌به‌رئه‌وه‌ی مووهكانیشی هێنده به‌هێزن، ناتوانێ به لێزه‌ر چاكی بكات، پزیشكه‌كان پێیان گوتووه، ده‌بێت به شێوه‌ی ئاسایی ماوه ماوه چاكی بكات، چونكه لێزه‌ر به‌رگه‌ی مووه‌كانی ناگرێت.
سه‌رچاوه/ ئه‌نا زه‌هره
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی