حوزه‌یران 18, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

کۆمپانیيه‌ك بیر ل ڤه‌گوهاستنا ئەندامێن جەستەيێ بەرازى بۆ مرۆڤى دكت

کۆمپانیيه‌ك بیر ل ڤه‌گوهاستنا ئەندامێن جەستەيێ بەرازى بۆ مرۆڤى دكت  

رووداو-سلێمانی

کۆمپانیای سمیسفیڵد فوودز، کە گەورەترین بەرهەمهێنەری بەرازە لە جیهاندا، دەڵێ نێوەندێکی زانستی بایۆساینس دەکەنەوە تاکو رۆڵی کۆمپانیاکە فراوان بکەن بۆ ئەوەی گواستنەوەی ئەندامانی جەستەی بەراز بۆ جەستەی مرۆڤیش بگرێتەوە، ئەوەش بەپێی هەواڵی ئاژانسی رۆیتەرز.

وادیارە هێستا چەندین ساڵمان ماوە گواستنەوەی ئەندامانی جەستەی بەراز بۆ مرۆڤ ببینین، بەڵام بەو دواییانە پێشڤەچوونی گەورە بەدیهاتوون و توێژەرانی ئێستا زۆر لەو بەربەستانەیان تێپەڕاندوون کە نەوەکانی پێشوو لە زانایانیان نائومێدکردبوو لە بواری گواستنەوەی ئەندامانی جەستەی ئاژەڵان بۆ مرۆڤ.

لێکچوونێکی بەرچاو هەیە لەنێوان ئەندامانی جەستەی بەراز و مرۆڤدا، بۆ نموونە دڵیان نزیکەی هەمان قەبارەی هەیە و گورچیلە و سیی و جگەریشیان لە شێوازدا لێک نزیکن و توێژینەوەی زۆریان لەسەر کراوە.

جیاوازی جینی و هەبوونی ڤایرۆسی جۆراوجۆر لە بەرازدا لەمپەری گەورەی بەردەام توێژەران بوون بۆ گواستنەوەی ئەندامانی جەستەی بەراز بۆ مرۆڤ، بەڵام رێگاچارەکانی کۆنترۆڵی نەخۆشییە گوازراوەکان و تەکنیکەکانی دەستکاریی جینەکان پێشکەوتنی گەورەیان بەدەستهێناوە و دوورنییە لە داهاتوو سەرجەم ئەو لەمپەرانە لە رێگەی ئامانجە گەورەکەدا تەختبکرێن.

سمیسفیڵد فوودز بۆ بەدیهێنانی مەبەستەکەی بووەتە بەشێک لە هاوبەندیی ئەندازەی شانەکان کە لەلایەن حکومەتی ئەمریکاوە پشتیوانی دەکرێ. تاکە بەرهەمهێنەری بەرازیشە کە گرێبەست و پەیوەندی جۆراوجۆری لەگەڵ کۆمپانیا زەبەلاحە پزیشکییەکانی وەک ئەبۆت، مێدترۆنیک و یونایتد سێراپیوتیکس هەیە.

سەرگرتنی بیرۆکە زانستییەکەی ئەو کۆمپانیا ئەمریکاییە، بۆشاییەکی فراوان پڕدەکاتەوە لە بواری چاندنی ئەندامانی جەستە، چونکە رۆژانە چەندین کەس لە چاوەڕوانی ئەندامێکی بەخشراودا دەمرن.

کاتێک ئەندامێکی جەستە پەکیدەکەوێت، پزیشکان ناچاردەبن ئەندامێکی وەرگیراو لە کەسێکی دیکە بۆ جێگرتنەوەی ئەرکەکانی بچێنن. بەڵام لە ژمارەیەکی بەرچاوی حاڵەتەکاندا ئەندامی بەخشراو دەستناکەوێ، بە تایبەت ئەندامانی وەکوو دڵ کە جەستە یەک دانەی تێدایە و ناکرێ ببەخشرێ تاکو کەسی بەخشەر لە ژیاندا بێ!

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi