شاهجوانا فلیپین ب گوله‌يان هاته كوشتن
باسنيوز:
شاجوانی فلیپین (23 ساڵ) له بری وه‌رگرتنی دیاری و چه‌پگه گوڵ، كه دوو كه‌س له ده‌رگاكه‌ی ده‌ده‌ن و ئه‌ویش به‌نیازی وه‌رگرتنی ئه‌و دیارییانه ده‌رگایان بۆ ده‌كاته‌وه، به‌ڵام له بری گوڵ، گولـله‌یه‌ك به‌سه‌رییه‌وه ده‌نێن و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست دا.
به‌پێی هه‌واڵێكی ڕۆژنامه‌ی ” میرۆر”ی به‌ریتانی، چوارشه‌مه‌ی ڕابردوو، ماری كریستیین بالاگتاس، شاجوانی فلیپین، به گولـله‌یه‌ك كه له ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له شاری بۆلاكان به سه‌رییه‌وه ده‌نرێت، كۆتای به ژیانی هات.
پۆلیسی ئه‌و وڵاته ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، كه دوو تاوانباره‌كه له دوای ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌یان، هه‌ڵاتوون.
خۆلیۆ لیزاردۆ، سه‌رپه‌رشتیار له پۆلیسی فیلیپین، گوتی :” ئێمه به‌دوای چه‌ند سه‌ره داوێكی تاوانهكهوهین، له‌نێو ئه‌وانه‌ش كه‌سێك كه په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له گه‌ڵ ماری هه‌بووه”.
گوتیشی:” ئێمه پێمانوایه، تاوانه‌كه به چه‌كێك ئه‌نجامدراوه، كه به‌كرێ وه‌ریانگرتووه”.
ڕوونیكرده‌وه، كه قه‌باغی فیشه‌كه‌كه‌یان له شوێنی تاوانه‌كه دۆزیوه‌ته‌وه و له جۆری عه‌یار 45ـه، شایه‌تحاڵه‌كانیش دوو كه‌سیان له گه‌ڕه‌كه‌كه بینیوه و دواتر هه‌ردووكیان به ماتۆڕسكیلێك هه‌ڵاتوون.
ماری كه نازناوی “تین”ی هه‌یه، له ساڵانی 2009 و 2010 تاجی شاجوانی له‌سه‌رنرا. هاوكات خوێندكاری كۆلێژی ڕیجینا كارمیلی بو، هه‌رچه‌نده له دوای تاوانه‌كه به په‌له گه‌ینرایه نه‌خۆشخانه، به‌ڵام له ناو ئه‌مبوڵانسه‌كه گیانی له‌ده‌ست دا.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی