ئاب 19, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

پیرەژنه‌ك کوره‌كى داگیردکت

پیرەژنه‌ك کوره‌كى داگیردکت

خەندان- 
كاتێ سۆفیان لۆهۆ دانداڵی تەمەن 28 ساڵ پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە ئافرەتێكەوە پێگەیشت كە بەڕێكەوت ژمارەیەكی هەڵەی لێدابوو، ئەو هەرگیز خەیاڵی ئەوەی نەدەكرد كە قسەكردنەكەیان نزیكەی كاتژمێرێك دەخایەنێت و دوای ساڵێك دەیكات بە هاوسەری خۆی.

بەپێی هەواڵێكی  دەیلی مەیڵ-ی بەریتانی دانداڵ كە خەڵكی ئەندەنوسیایە و پیشەی میكانیكی ئۆتۆمبێلە ئەوەندە حەزی لە دەنگی مارسا پۆتوس بووە كە بڕیاریداوە بەشێوەیەكی تایبەتی بیبینێت، بەڵام كاتێ كاتی گەیشتۆتە ماڵی پۆتو نەیتوانیوە باوەڕ بكات ئەو كەسەی دەرگاكەی لێكردۆتەوە كە بێوەژنێكی تەمەن 82 ساڵ بووە، ئەو كەسەیە كە ئەو شەیدای دەنگی بووە.

لەكاتێكدا گەنجەكە تووشی شۆك بووە بەبینینی رووخساری پۆتو، بەڵام دوای ئەوەش دەربڕینی خۆشەویشتی خۆی گۆڕانكاری بەسەردا نەهاتووە و هەر بەردەوام بووە.

ئەو دووانە بۆ ماوەی چەندین كاتژمێر گفتوگۆیان كردووە و داندێل زانیویەتی كە پۆتو بەتەنیا ژیاوە دوای ئەوەی مێردەكەی 10 ساڵ پێشتر كۆچی دوایی كردووە و دوو منداڵەكەشی بۆ كاركردن رۆیشتوون بۆ دەرەوەی وڵات.

دوای كاریگەربوون بە چیرۆكەكە، داندێل كە پێشتر هیچ دڵداری نەكردووەن بەڵێنی داوە بۆ هەتا هەتایە كە لەگەڵیدا بمێنێتەوە.

بۆیە لە 18ی شوباتی ئەمساڵدا هەردووكیان بە ئامادەبوونی خێزانەكانیان لە باكووری سولاوەیسی ئەندەنوسیا ئەڵقەی هاوسەرگیرییان گۆڕیوەتەوە.

داندێل خۆی چیرۆكەكە دەگێڕێتەوە و دەڵێت هەموو ئەمە لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنییەوە دەستی پێكرد و ڕونیكردۆتەوە: “من شێوازی خۆناساندنی ئەوم بەدڵبوو هەروەها چۆن بەڕێزەوە قسەی دەكرد بۆیە بەردەوامبووم لە قسەكردن.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi