وەزیرهكێ هندستانێ بڕیارهكا توند دەركر
خەندان
وەزیرێكی ژنی هندستان فەرمانی بە پۆلیسی وڵاتەکەی کردووە كە تۆمەتبارانی دەستدرێژیی سێكسی لەبەرچاوی قوربانیەکەدا ئەشكەنجە بدرێن.
ئۆما بهارتی وەزیری سەرچاوەی ئاو لە هند داوای كردووە كە دەستدرێژیكارەكان لەبەرەدم قوربانیاندا ئەشكەنجە بدرێن و بە قاچەكانیان هەڵبواسرێن تا ئەوکاتەی ڕسوا دەبن و داوای لێبوردن دەكەن.
لێدوانی ئەو وەزیرە لە چوارچێوەی بانگهێشتی هەڵبژارندنی خۆجێی بووە لە شاری ئاگرا لە ولایەتی ئۆتار برادیش و تێیدا ئاشكرایكردووە كە لە مانگی تەمموزی رابردوودا دایك و كچێك لە ولایەتی بولاندشەهر رووبەڕووی دەستدرێژیی بە كۆمەڵ بوونەتەوە، بەڵام دەسەڵاتداران شكستیانهێناوە لە جێبەجێكردنی یاسادا.
جەختی لەوەشكردووەتەوە كە پێویستە دەستدرێژیكاران بە قاچەكانیان هەڵبواسرێن و لێیانبدرێت تا پێستیان دادماڵرێت، دواتر خوێ و بیبەری تون بخرێتە سەر برینەكانیان بۆ ئەوەی دایک و خوشکەکانیان گوێیان لە هاوارەكانیان ببێت.
ئەو وەزیرە باس لەوە دەکات كە لە ساڵی 2003-2004 كاتێك خۆی لە ویلایەتی مادیا برادیش وەزیر بووە ئەو رێبازەی بەكارهێناوە.
ئۆما بهارتی سەر بە حیزبی بهارتیا جاناتای دەسەڵاتدارەو لە هندستاندا لێدوانەكانی هەرای ناوەتەوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی