ئه‌ڤ گیانوه‌ره ته‌مه‌ن 37 ساله
وشه

باسی، گه‌وره‌ترین ورچه‌پاندای دنیایه و ته‌مه‌نی 37 ساڵه‌ی خۆی ته‌واو كرد و به‌و بۆنه‌یه‌وه ئاهه‌نگێكی ساڵڕۆژی بوونیان بۆی ساز كرد.
باسی، له 1980 له ناوچه‌ی سیتشوانی چینی له دایك بووه و ئێسته له ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاژه‌ڵان له ناوچه‌ی فۆجیانی باشووری رۆژهه‌ڵاتی چین ده‌ژیت.
له سه‌روه‌ختی ئاهه‌نگگێڕانی تایبه‌ت به یادی له‌دایبكوونی ئه‌و ورچه، ئه‌زمووندار و شاره‌زایانی ناوه‌نده‌كه رایان گه‌یاند، كه كێكێكی تایبه‌تیان بۆ ئه‌و بۆنه‌یه ئاماده كردووه، به‌و پێیه‌ی ساڵڕۆژی ته‌واوكردنی 37 ساڵه‌یه‌تی، ئه‌وه‌یش ته‌مه‌نێكی كه‌م نییه و هاوئاسته به 100 ساڵ ته‌مه‌نی مرۆڤ، بۆیه ئێسته باسی گه‌وره‌ترین پاندای دنیایه.
بۆ بیرهێنانه‌وه، پاندا جۆرێكی ورچه و هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوچوونی له‌سه‌ره، ناوچه‌ی هاتنه‌بوونیان، ناوه‌ڕاست و باشووری رۆژئاوای چینه. زۆر به ئاسانی ده‌ناسرێته‌وه، به هۆی بوونی هێڵی ڕه‌ش له ده‌وروبه‌ری چاو و گوێ و جه‌سته‌یدا.
ورچی پاندا به ئاژه‌ڵێكی گۆشتخۆر داده‌نرێت، به‌ڵام به‌شی زۆریان گه‌ڵای دار ده‌خۆن.
سه‌رچاوه/ عه‌جیب نێت
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی