ژمارا قه‌یره‌يێن جه‌زائیر هندی ژمارا ئاكنجيێن پێنج وه‌لاتێن عه‌ره‌بی د‌بت
خه‌ندان
به‌گوێره‌ی ئه‌و راپۆرتانه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه بڵاوكراونه‌ته‌وه، ساڵانه 200 هه‌زار قه‌یره له‌وڵاتی جه‌زائیر زیاد ده‌كات. به‌مه‌ش ژماره‌ی قه‌یره‌كانی ئه‌و وڵاته بۆ 11 ملیۆن به‌رزبۆته‌وه كه هێنده‌ی ژماره‌ی دانیشتوانی پێنج وڵاتی عه‌ره‌بی ده‌بێت.
رۆژنامه‌ی “نه‌هار ئه‌لجه‌دید” بڵاویكردووه‌ته‌وه كه ژماره‌ی قه‌یره‌كان له‌سه‌رتاسه‌ری جه‌زائیر به‌مشێوه‌یه‌یه: 11 ملیۆن كه‌س له‌سه‌رووی 25 ساڵه‌وه هاوسه‌رگیرییان نه‌كردووه و پێنج ملیۆنیش له‌سه‌رووی 35 ساڵه‌وه‌ن.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه كه ساڵانه 200 هه‌زار قه‌یره زیاد ده‌بێت.
به‌گوێره‌ی ئاماره فه‌رمییه‌كانی كه دیوانی نیشتیمانی جه‌زائیر بۆ ئامارپێش سێ ساڵ بڵاویكردووه‌ته‌وه ئاشكرای كردووه كه چوار ملیۆن كچ له جه‌زائیر بوونیان هه‌یه و ته‌مه‌نیان له‌سه‌رووی 34 ساڵه‌وه‌یه و هاوسه‌رگیرییان نه‌كردووه.
ساڵی 2016 له‌جه‌زائیر 56 هه‌زار حاڵه‌تی جیابوونه‌وه‌ی تۆماركراوه، به‌پێی ئاماره‌كانیش 41 هه‌زار له‌و ژنانه‌ی ته‌ڵاقدراون بریتین له‌وانه‌ی كه كارده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كانی جیابوونه‌وه‌ی له‌نێوان ئه‌و هاوسه‌رانه‌دا تۆماركراون كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان 20 بۆ 30 ساڵاندایه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی