ئيرۆ مەترسیترین رۆژە
خەندان
بە پێی لێکۆڵینەوەی زانکۆیەکی ئەمریکی، یەکەم رۆژی ساڵ بەرزترین رێژەی مردنی هەیە بە بەراوردی رۆژەکانی دیکەی ساڵ و هۆکاری پشت ئەم راستییە هێشتا بە تەواوی روون نییە.
بە گوێرەی توێژینەوەکە، کە لە زانکۆی کالیفۆرنیا-ی ئەمریکی ئەنجامدرا و پشتی بە کۆکردنەوەی ئامارێکی زۆری ساڵانەی ویلایەتە یەکگرتووەکان بەست، ئەمڕۆ ١ی کانونی دووەم، مەترسیدارترین رۆژی ساڵە.
بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ زیاترین کەس گیان لەدەست دەدەن و زۆربەیان مردنەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ نەخۆشی و هۆکاری سروشتی، بەڵام پەیوەندی نێوان ئەمە و ئەو بەروارە هێشتا روون نییە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی