بابهك و چار كچێن وى بوونە جيێ سەرنجا بریتانیيان
خەندان
پیاوێکی بەریتانی خاوەنی چوار کچی خنجیلانیەو هیچ کامیان تەمەنیان ناگاتە 10 ساڵ، بەجۆرێک گرنگی دەدات بەو چوار کچەی سەرنجی خەڵکانێکی زۆری بەلای خۆیدا راکێشاوە.
باوکەکە ناوی سیمیۆن هۆبەرەو لەگەڵ خێزانەکەیدا خاوەنی چوار کچن، کچی یەکەم تەمەنی نۆ ساڵەو کچی دووەم تەمەنی شەش ساڵەو دوو کچی دووانەشی هەیە کە تەمەنیان تەنها 10 مانگە.
لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام زیاتر لە 150 هەزار فۆڵەوەری هەیەو بەهۆی کچەکانیەوە خەڵکانێکی زۆر ئارەزووی بینینی ئەو خێزانە دەکەن.
بەشێوەیەکی گشتی زیاتر هۆبەر گرنگی بە منداڵەکانی دەدات بەراورد بە دایکیان، وەک رێکخستنی کاتەکانی خەوتنیان و ئاهەنگی لەدایکبوونیان و چەندین شتی تر، هەربۆیە چەندین پرسیاری رووبەڕوو کراوەتەوە لەسەر چۆنیەتی پەروەردەکردنی منداڵ و بەخێوکردنیان.
ناوبراو وێنەیەکی لەگەڵ کچەکانی داناوەو نوسیویەتی “ئێستا من لە راڕەوی مارکێتێکدا دەژیم”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی