کورهك بەردەوام درێژ دبت
خەندان
کوڕێکی ئەمریکی توشبووی حاڵەتێکە کە بەهۆیەوە باڵای لە زیادکردن ناوەستێت و چاوەڕوان دەکرێت لە چەند ساڵێکی داهاتوودا ریکۆردی باڵابەرزترین پیاوی جیهان بۆخۆی مسۆگەر بکات.
برۆک براون-ی تەمەن ١٩ ساڵ، دانیشتووی ویلایەتی میشیگنی ئەمریکییە و باڵای ٢ مەتر و ٣٤ سانتیمەترە، ریکۆردی باڵابەرزترین هەرزەکاری بەدەستهێناوە و نزیکە لە شانکدنی ریکۆردی باڵابەرزترین مرۆڤی جیهان.
ئەم کوڕە تووشبووی حاڵەتێکی بۆماوەییە کە بەهۆیەوە قەبارەی جەستەی لە زیادکردن ناوەستێت، ئەم حاڵەتە لە فەرهەنگە پزیشکییەکاندا بە جایەنتیزم (gigantism) ناسراوە و پێیوترابوو کە لە ساڵانی هەرزەکاریدا دەمرێت، بەڵام ئەو تەمەنەی تێپەڕاندووە و ژیانێکی تەندروست دەژی.
دارچی، دایکی برۆک، روونیکردەوە ئەو کوڕە لە رەوزە باڵای مەترێک و ٥٧ سانتیمەتر بووە و ئەو کاتەی چووە قۆناغی دواناوەندی باڵای گەیشتبووە دوو مەتر و ٣٦ سانتیمەتر.
لە ئێستادا هەڵگری ریکۆردی باڵابەرزترین مرۆڤ سوڵتان کۆسێن-ی تورکییە کە باڵای دوو مەتر و ٥١ سانتیمەترە، بەڵام برۆک ساڵانە نزیکەی ١٥ سانتیمەتر باڵای زیاد دەکات و چاوەڕوان دەکرێت ئەو ریکۆردەی لێ وەربگرێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی