گرێیەکا سێ كیلۆیی ژ زگێ كچهكا 15 ههيڤى هاته دهرێخستن
باسنيۆز:
دوای ئەوەی سكی كچێكی 15 مانگانی ھیندی گەورە دەبێت و لە ئێش و ئازاری سكی بەردەوام دەگری، دایك و باوكی دەیگەیەنە نەخۆشخانە و پزیشكانی نەخۆشخانە بۆیان دەردەكەوێت كە گرێیەکی 3 كیلۆیی لە سكی دایە.
سەرەتا پزیشكەكان دەڵێن، جۆرە كرمێك لە سكی ئەو كچەدا گەشەی كردووە، بەڵام دوای پشكنینی ورد و نەشتەرگەرییەكی 2 سەعاتی گرێیەكی 3.5 كیلۆگرامی لە سكی دەردێنن، كەلە گۆشت، ئێسك و موو پێك ھاتووە و دەردەكەوێت كە ئەو کۆرپەلانە دوانە بوون، بەڵام ئەوی دیكە لە سكی ئەو كچەدا گەشەی كردووە.
د. ویجایایری، پزیشكی نەشتەرگەری ئەو كچە دەڵێت: “سەرەتا پێم وابوو ئەوە كیست، یان گرێ، یان جۆرە كرمێكە كەلە سكی ئەو كچەدا گەشەی كردووە، بەڵام دواتر دەركەوت كە ئەو گرێیە کە گەشەی کردووە دوانە بوون، بەڵام ئەوی دیكە لە سكی ئەو كچەدا گەشەی كردووە”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی