حوزه‌یران 28, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ئافرەته‌ك ساله‌كێ 44 کیلۆيان دئينته‌ خوارێ

c5e3b05c2cf20dc60c6529760b52c11f_L

ئافرەته‌ك ساله‌كێ 44 کیلۆيان دئينته‌ خوارێ

باسنيۆز:

ئافرەتێکی بەریتانی ڕۆژانە 15 کوپ قاوەی دەخواردەوە، بەڵام دوای ئەوەی وازی لە خواردنەوەی قاوە ھێنا، 44 کیلۆگرامی دابەزاند.

ماڵپەری (میرۆر)ی بەریتانی بڵاوی کردووەتەوە، لۆراین ئۆ لۆگلین، تەمەنی 28 ساڵە و خەڵکی بەریتانیایە، لە مانگی نیسانی 2015 دەستی بە دابەزاندنی کێشی لەشی کرد، کە نزیکەی 44.4 کیلۆگرام دادەبەزێنێ، ھۆکاری دابەزاندنی ئەم کێشە زۆرەشی بۆ نەخواردنەوەی قاوە دەگەڕێنتەوە.

لۆراین کێشی لەشی 95.2 کیلۆگرام بوو، بەھۆی زۆری کێشی ھەستی بە دڵتەنگی و بێزاری دەکرد، بۆیە ڕۆژانە 15 کوپ قاوەی دەخواردەوە، بەڵام دوای ئەوەی دەستی بە دەبەزاندنی کێشی لەشی کرد، ھەوڵیدا ڕۆژانە کەم قاوە بخواتەوە.

لۆراین دەڵێت: ” ھەموو ڕۆژێک ئەم بڕە زۆرە قاوەم دەخواردەوە، تاکو بتوانم لە کارکردن بەردەوام بم، بەڵام ئێستا ھیچ بیری قاوە ناکەم چونکە تەندروستیم جێگرتر بووە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi