حوزه‌یران 18, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

پسپۆڕه‌كێ خوارنێ: ب هیچ شێوەیەکى شیرێ قوتيكا جيێ شيرێ دايكێ ناگرت

پسپۆڕه‌كێ خوارنێ: ب هیچ شێوەیەکى شیرێ قوتيكا جيێ شيرێ دايكێ ناگرت
رووداو دیجیتاڵ

لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا زیاد لە 40 جۆر شیری قوتووی منداڵان هەن کە لەبری شیری دایک بە منداڵ دەدرێن. پسپۆڕێکی خۆراکیش دەڵێت، بە هیچ شێوەیەک شیری قوتوو شوێنگرەوەی شیری دایک نییە.

لەشکر حەمید، پسپۆڕی خۆراک و سەرۆکی پێشووی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی بە رادیۆی رووداوی راگەیاند، “بە هیچ شێوەیەک شیری قوتوو شوێنگرەوەی شیری دایک نییە. نابێت شیری قوتوو وەکو شوێنگرەوە بدرێتە منداڵ، بەڵکو دەبێت وەکو تەواوکەر بیدرێتێ. بەپێی چەند توێژینەوەیەک کە لە زانکۆکانی ئەوروپا کراون، بۆ بەرهەمهێنانی یەک گرام شیری وەکو ژەکی شیری دایک، زیاتر لە 200 دۆلار تێچووەکەیەتی کە هێشتا وەکو ژەکەکە نابێت. شوێنگرەوەی شیری دایک هەر شیری دایکە.”

ئەو ئافرەتە شیردەرانەی کێشەی کەمیی شیریان هەیە، نەخۆشن یان بەهۆی دەوامەوە ناتوانن بڕی پێویستی شیر بە منداڵەکانیان بدەن، رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ستانداردی تایبەتی بۆیان داناوە کە شیری قوتوو بە منداڵ بدەن.

ئەو پسپۆڕەی خۆراک باسی لەوە کرد، بەپێی یاساکانی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ریکلامکردن بۆ شیری قوتوو چ لە میدیا چ لەلایەن ئەو کەسانەوە کە لە ناوەندە تەندروستییەکاندا کار دەکەن، قەدەخەیە.

لەشکر حەمید ئاماژەی بەوە کرد، “ئێستا لە ناوەندە پزیشکییەکانی هەرێمی کوردستاندا بەشێک لە پزیشک و کارمەندەکان بوونەتە کارمەندی کۆمپانیاکانی شیر و ریکلامیان بۆ دەکەن. کاتێک ژنێکی شیردەر دەچێتە لایان، ئیدی باش بێت یان خراپ، ئەو شیرەی دەدەنێ کە خۆیان کاری بۆ دەکەن.”

بە گوتەی ئەو پسپۆڕەی خۆراک، رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئەوەی روونکردووەتەوە کە لە هەزار دایک، دەکرێت دوو – سێیەکیان کێشەی شیریان هەبێت، نەک بەو شێوەیەی کە ئێستا لەلایەن بەشێک لە پزیشکانەوە بە هەموو ئافرەتێکی شیردەر دەگوترێت شیرەکەت باش نییە.

لەشکر حەمید دەڵێت، “بەشێک لە پزیشکەکان لەبەرئەوەی ساڵانە لەسەر حسابی کۆمپانیایەکی شیر دوو – سێ گەشتی دەرەوەی وڵات دەکات و مووچەیەکی مانگانەیان بۆ بڕدراوەتەوە وا لە دایک دەکەن شیری قوتوو بە منداڵەکەی بدات.”

لەشکر حەمید باسی لەوەش کرد، “حکومەتی هەرێمی کوردستان تاقیگەی پێشکەوتووی بۆ پشکنینی شیری قوتوو نییە. ئەو پشکنینانەی دەکرێن، ئاسایین و پشکنینە سەرەکییەکان ناکرێن. پێویستە هەڵمەتێکی نیشتمانی بکەین بۆ بەکارهێنانی شیری دایک و رێگریکردن لە شیری قوتوو.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi