ئەڤ خوارن بۆ زارۆكێن دبن ئێك ساليێ دا قەدەغەنە
باسنيوز:
بێ گومان منداڵان بەپێی تەمەن پێوسیتە هەندێك خۆراكیان پێ نەدرێت، یاخود هەندێك خواردن بەتایبەت بۆ منداڵانی خوار تەمەن یەك ساڵ قەدەغەیە.
بەگشتی، منداڵان لەدوای 6 مانگییەوە جگە لە شیری دایك، هەندێك خۆراكیتر و شلەمەنی بۆیان گونجاوە، بەڵام كاریگەریی نەرێنی هەندێك خۆراك لەسەر منداڵانی خوار یەك ساڵ سەلمێندراوە.
پسپۆڕان و پزیشكانی بواری منداڵان لە ماڵپەڕی فەرمیی (تەندروستیی خێزان) هەندێك خواردن، كە مەترسیی لەسەر منداڵانی خوار تەمەن یەك ساڵ دروست دەكات، ئاشكرا دەكەن، كە بریتین لە: خوێ، هەنگوێن، هێلكە، شیری مانگا، گۆشت، پەنیری چەور، خۆراكی شیرین، خۆراكی خێرا (فاستفوود)، بادەم، كەرە، ترێ و ئاوی ناسروشتیی میوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی