حوزه‌یران 20, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

سپلێتێ پێنج زیان هه‌نه‌ 

سپلێتێ پێنج زیان هه‌نه‌ 

K24 – هه‌ولێر:

ساڵ بە ساڵ پلەی گەرمی هەندێک لە وڵاتانی جیهان زیاتر بەرزدەبێتەوە، ئەمەش بەکارهێنانی ئامێرە فێنکەروەکانی کردووەتە پێویستیی.

سپلێت یەکێکە لەو ئامێرانەی، بە تایبەت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕست، لە هاوینان بۆ فێنکردنەوە زۆر بەکاردێت، بەڵام زیانی تەندروستی خۆی هەیە کە رەنگە هەندێکمان تەواو لێیان بێ ئاگا بین.

بەشی تەندروستی ماڵپەڕی گلۆباڵ نیوز، چەند توێژینەوەیەکی لە ئەمەریکا لە بارەی زیانەکانی سپلێت ئەنجام داوە و پێنج زیانی دیاری بەکارهێنانی سپلێتی ئاشکرا کردووە.

نەخۆشی و ماندوویەتیی بەردەوام

کاتێک شەو تا بەیانی لەبەر سپلێت دەخەویت، ئەگەری زۆرە، دووچاری ماندووبوونێکی پێناسە نەکراو و سەرئێشە ببیت. خۆ ئەگەر، لە شوێنی کارەکەش، سپلێت بەکار بێت، هەڵامەت و ئەو نەخۆشییانەی بەهۆی سەرماوە دووچارت دەبن، زیاتر دبنە میوانت.

وشکبوونەوەی پێست

مانەوە لەبەر سپلیت، بۆ ماوەیەکی زۆر، دەبێتە هۆی نەمانی شێداریی پێست و وشکبوونەوەی.

نەخۆشییە درێژ خایەنەکان

ئەو کەسانەی نەخۆشی درێژ خایەنی وەک دابەزینی فشاری خوێن، ئازاری جوومگەکان و هەوکردنیان هەیە، سپلیت خراپتریان دەکات و زیاتر نیشانەکانی ئەو نەخۆشیانە بەدەر دەخات.

هەڵنەکردن لەگەڵ گەرما

ئەو کەسانەی کاتێکی زۆر لەبەر سپلێت بەسەر دەبەن، کەمتر بەرگەی گەرمای هاوین دەگرن، ئەمەش لەبەر خێرا گۆڕانی پلەی گەرمی لەش لە ساردییەکی زۆرەوە بۆ گەرمییەکی زۆر کاتێک دەچنە دەرەوەی ماڵ و شوێنی کارەکانیان.

ساڵانە لە جیهان، 400 کەس بەهۆی ئەو خێرا گۆڕانی پلەی گەرمییەوە نەخۆش دەکەون و دەمرن.

کێشەی هەناسەدان

زانکۆی پزیشکی لویزیانا لە توێژینەوەیەکی ئاشکرایکردووە، فێنکەرەوەی ناو ئۆتۆمبێل و سپلێت، هەڵگری 25 جۆر لە میکرۆب و زیندەچەی زیان بەخشن، ئەمەش مرۆڤ دووچاری هەستیاریی و نەخۆشییەکانی سەرما دەکەن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi