هۆكارێن ئازارێن ملى و چاوانيا چاره‌سه‌ريێ
وێستگە ستایل-
ئێش و ئازاری مل كێشه‌یه‌كی گه‌وره دروستده‌كات و زیاتر له‌و كه‌سانه‌شدا ده‌بیندرێت كه ڕۆژانه كارێكی زۆر دهكهنو ماسولكه‌و ده‌ماره‌كانی ملیان ڕه‌ق دهبێتو ئێش و ئازارێكی زۆریان بۆ دروستده‌بێت.
هۆكاره‌كانی ئه‌م حاڵه‌ته:
زۆر مانه‌وه له‌سه‌ر كۆمپیوته‌رو مۆبایل به‌یه‌ك شێوه ڕاكشان و زۆر نزمكردنه‌وه یان به‌رزكردنه‌وه‌ی سه‌ر، هۆكارن بۆ دروستبوونی ئازاری مل‌و ڕه‌قبوونی، بۆیه پێویسته مرۆڤه‌كان ڕۆژانه ئاگاداریی خۆیان بن‌و پارێزگاری له‌ته‌ندروستی ملیان بكه‌ن.
چه‌ند ڕێگه‌یه‌ك بۆ خۆپاراستن له‌ئازاری مل :
نووستن له‌سه‌ر سه‌رینێكی نزم‌و نه‌رم، مه‌ساجكردن بهملو ماسولكه‌كانی ده‌وروبه‌ری، دووركه‌وتنه له‌زۆر لێخوڕینی ئۆتۆمبێل‌و ماتورسكیلو بەکارهێنانی مۆبایل ،زۆر نه‌مانه‌وه له‌سه‌ریه‌ك شێوه‌و هه‌ر (30 – 40) خولهك گۆڕینی شێوه‌ی دانیشتنهكانو هه‌ر سه‌ری كاتژمێرێكیش، وه‌رگرتنی (5 بۆ 10) خولهك مۆڵه‌ت بۆ پشوودان، له‌كاتی ته‌ماشاكردنی ته‌له‌فزیۆن یان كۆمپیوته‌ر یان مۆبایل، ڕاگرتنی مل به‌شێوه‌یه‌كی ڕێك‌و ڕاست).
هه‌روه‌ها ئه‌م وه‌رزشانه‌ش بۆ ملت ده‌توانیت ئه‌نجامیان بده‌یت كه له وێنه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه كاتێك ئازاری ملت هه‌بوو.
س:چارەسەری سروشتی قەڵادزێ
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی