حوزه‌یران 18, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

کاریگەریا مەترسیدارترین جۆرێن ماددێن هۆشبەرلسەر مرۆڤى

کاریگەریا مەترسیدارترین جۆرێن ماددێن هۆشبەرلسەر مرۆڤى

ئێن ئارتى2:

توێژەران و پزیشکانی پسپۆڕی دەرمان، بە پێی توانای ئالودەکردن و مەترسییان لەسەر تەندرووستیی، چەند جۆرێکی دەرمان و ماددەی هۆشبەریان دیاریی کردووە کە پێویستە هەموو کەسێک ئاگاداریان بێت.

ماڵپەڕی سی ئێن ئێن ئاماژەی بە هەندێک لەو دەرمان و ماددانە کردووە بە پێی پێوانەی “Nutt et al.’s” ی بۆ مەترسیداریی و توانای ئالودەکردنی مرۆڤ.

-هێرۆیین:

پسپۆڕانی پێوانەی “Nutt et al.’s” ژمارەی سێ لە سێیان پێداوە، هیرۆیین ڕێژەکانی هۆرمۆنی دۆپامین کە بەرپرسیارە لە پێدانی هەستی خۆشی دەگەیەنێتە ٢٠٠ ئەوندە، ئەمەش کاریگەرییەکی زۆر گەورەی هەیە لە سەر سیستمی کیمیایی مێشک و دەبێتە ئالودەبوونی بەکارهێنەرەکانی.

-کۆکایین:

ئەم ماددەیە دەبێتە بەربەست لە سەر وەرگرەکانی دۆپامین و دەبێتە چالاککردنی ڕێژەیەکی زۆر لە ڕێڕەوەکانی بەپرس لە هەستکردن بە خۆشی لە مرۆڤدا، کۆکایین هۆڕمۆنی دۆپامین بە ڕیژەی سێ ئەوندە زیاد دەکات لە مێشکدا بەبەراورد بە باری ئاسایی. لە ٢١% بەکارهێنەرانی ئەم ماددەیە ئالودەدەبن.

-نیکۆتین:

نیکۆتین پێکهاتەی سەرەکیی جگەرەیە، کاتێک جگەرە دەکێشرێت، لە ڕێی سییەکانەوە نیکۆتین دەچێتە ناو سوڕی خوێن و لەوێوە دەگاتە مێشک و ڕێژەی دۆپامین بە ڕێژەی ٢٥% بۆ ٤٠% زیاد دەکات، بەبەراورد بە باری ئاسایی.

-هێمنکەرەوەکان:(Barbiturates)

ئەم دەرمانانە لە لایەن پزیشکانەوە دەدرێن بۆ چارەسەرکردنی خەمۆکی و دڵەڕاوکێ و کەمخەوی، بەرپرسن لە وەستاندنی کاری هەندێک بەشی مێشک و کەمکردنەوەی کارگەرییان کە بەرپرسیارن لە دەردانی هۆڕمۆنی کۆرتیزۆڵ کە دەبێتە هۆی دروستبوونی فشاری دەروونیی. ئەم دەرمانانە ئەگەر بە ڕێژەیەکی زیاد لەوەی کە ڕێنمایی کراوە بخورێن، هەستی خۆشی و ئارامی دەدەن بە مێشک کە توانای ئالودەکردنی هەیە لە بەکارهێنەرەکانیدا.

-کهول:

هەرچەندە کهول بەپێی یاسا ڕێگە پێدراوە، بە پێی پێوانەی ئالودەبوونی “Nutt et al.’s” ژمارەی دوو لە سێی پێدراوە، کاریگەریی جۆراوجۆری هەیە لەسەر مێشک، بەڵام گرنگترینیان زیادکردنی هۆرمۆنی دۆپامینە بە ڕێژەی ٤٠% بۆ ٣٦٠% کە دەتوانێت هەمان کاریگەریی کۆکایینی هەبێت لەسەر ئەو کەسانەی دەیخۆنەوە.

ز.ن

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi