بکارئينانا تۆرێن جڤاكى چی بسەر کچ و کوران دئينت؟
ئێن ئارتى2:
بە پێی توێژینەوەیەکی دەروونیی بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاریگەریی لەسەر خەمۆکی مرۆڤ دەبێت و ڕێژەکەش لە کچاندا بە بەراورد بە کوڕان دوو ئەوەندەیە.
لە توێژینەوەیەکی پزیشکان و توێژەرانی دەروونییدا کە لە رۆژنامەی “گاردیان” دا بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بە پەیوەندیی دروستبوونی خەمۆکی، بێتاقەتی، دڵتەنگی و دڵەڕاوکێ لەگەڵ ڕێژەی بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کردووە، لەم توێژینەوەیەدا ڕایانگەیاندووە کە ئەو کاریگەرییە نەرێنییانە زیاتر لە کچاندا دەردەکەون.
بۆ توێژینەوەکە ١١ هەزار هەرزەکاری تەمەن ١٤ ساڵیان وەرگرتووە، کە هەموویان تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی وەک (فەیسبووک، ئینستاگرام و سناپچات)یان بەکارهێناوە، لە ئەنجامدا بۆیان دەرکەوتووە هەموو بەشداربووەکان تووشتی خەمۆکی و بێتاقەتی بوون، دەروونیان ئاڵۆزبووە و بە گشتی کەمتر لە ٧ کاتژمێر نوستوون و شەونخونییان زۆر بووە.
توێژینەوەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە ڕێژەی کاریگەرییە نەرێنییە دەروونییەکان، دوو ئەوەندە بوو لە كچاندا لە چاو کوڕان و هەتا ڕێژەی بەکارهێنانی ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییانە بە کاتژمێر بەرەو زیادبوون بڕوات، بە هەمان شێوەی کارگەرییە دەروونییەکان زیاد دەکات.
لێکۆڵینەوەکەش ئەوەی خستەڕوو کە ناڕازیبوون بە ڕوخساری جەستە و دەموچاو زیاد دەکات لە بەکارهێنەرەکانی بە تایبەت لە كچاندا.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی