مفايێن هنارێ بۆ دههنا
هەولێر _ ZNA
پزیشکانی ددانی زانکۆی کالیفۆڕنیا چەند سوودێکی نوێی هەنار ئاشکرادەکەن و دەڵێن لەنێو هەناردا چەندین جۆری دژە بەکتریا هەن کە دژی دروستبوونی لەکەی ددانن
بەپێی گوتەی پزیشکە ئەمریکییەکان، هەنار توانای کەم کردنەوەی ئەم بەکتریایانە و سەرەنجام کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە کلۆربوونی ددان و هەوکردنی پووک هەیە.
لەکەی ددان بریتییە لە کۆبوونەوەی بەکتریا، باشترین شوێن بۆ مانەوەی ئەم بەکتریایانە کەلێنی نێوان ددان و پووکە، کە لە ئەنجامدا دەبنە هۆی هەوکردنی پووک.
بەپێی چەندین توێژینەوەی ئەو زانکۆیە هەنار بەگشتی مەترسی تووشبوون بە هەوکردنەکان کەم دەکاتەوە، شەربەتەکەشی سوڕی خوێن کارادەکات. بەپێی ئەوەی هەنار توانای بەرزکردنەوەی ناردنی ئۆکسجینی بۆ دڵ هەیە.
جگە لەو سوودانەی کە زانکۆ ئەمریکییەکە دووپاتیان دەکاتەوە، هەنار بە ڤیتامینەکانی C و E ش دەوڵەمەندە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی