سالا بۆرى ل ئینگلتەرا سهدان هەزار کەسان دهست ژ جگارهكێشانێ بهردايه
رووداو-سلێمانی
پێنج ساڵی داهاتوو لە ئینگلتەرا رێژەی جگەرەکێشان دادەبەزێ بۆ 10% و ساڵی 2030 بەریتانیا دەبێتە کۆمەڵگەیەکی دوور لە جگەرە، دامەزراوەی خۆپاراستنی تەندروستی لە ئینگلتەرا وادەڵێ.
پێشبینییەکانی دامەزراوە فەرمییەکە پاش ئەوە هاتن دەرکەوت ساڵی رابردوو لە ئینگلتەرا 400 هەزار کەس وازیان لە جگەرەکێشان هێناوە.
رێژەی جگەرەکێشان لە بەریتانیا بەشێوەیەکی بەرچاو روو لە کزییە، بەجۆرێک ساڵی 2011 رێژەی جگەرەکێشان لەو وڵاتە 19.8% بووە، ساڵی 2016 دابەزیوە بۆ 15.5% و ساڵی رابردووش کەمیکردووە بۆ 14.9%.
دامەزراوەی خۆپاراستنی تەندروستی لە ئینگلتەرا پێشبینیدەکات رێژەی جگەرەکێشان لەو ولاتە لەساڵی 2023 داببەزێت بۆ 8.5-11.7%.
دامەزراوەکە داوا لە دەزگای خزمەتگوزاری تەندروستی نیشتیمانیی بەریتانیا دەکات کاربکەن بۆ گەیشتنە پلانی گۆڕینی کۆمەڵگەی بەریتانیا بۆ کۆمەڵگەیەکی رزگاربوو لە جگەرەکێشان، واتە کەمکردنەوەی رێژەی جگەرەکێشان لە کۆمەڵگەدا بۆ 5%.
پسپۆڕان دەڵێن ئەگەر کەمبوونەوەی جگەرەکێشان وەکوو ئێستا بەردەوامبێ، ئەوە ساڵی 2030ش ئامانجە گەورەکە بەدیدێت.
دامەزراوەکە دەڵێ 60%ی کەسانی جگەرەکێش خوازیارن واز لە جگەرەکێشان بهێنن، بەڵام تەنیا پشت بە ورە و بڕیاری خۆیان دەبەستن، کە ئەوەش بەس نییە بۆ سەرکەوتن و لاوازترین رێگای وازهێنانە لە جگەرەکێشان.
بۆیە پلانێکیان دەستپێکردووە بەناوی (ستۆپتۆبەر) کە تێیدا هانی جگەرەکێشەکان دەدەن مانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ لەماوەی 28 رۆژدا و بەپێی پلانێک کە ئەوان بۆیان دادەنێن، بە یەکجاریی لە جگەرەکێشان دووربکەونەوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی