حوزه‌یران 21, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ساخله‌ميا جیهانی: ژمارا تووشبوويێن سیل ل جیهانێ دا کێمبوويه‌ 

ساخله‌ميا جیهانی: ژمارا تووشبوويێن سیل ل جیهانێ دا کێمبوويه‌ 

رووداو- هەولێر

رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایدەگەیێنێت ساڵی پار ژمارەیەکی کەمتری خەڵکی تووشی نەخۆشیی سیل بوون و رێژەیەکی کەمتری تووشبووان بە نەخۆشییەکە گیانیان لەدەستداوە، بەڵام روونیدەکاتەوە رێگریکردن لە نەخۆشییەکە کاری زیاتری دەوێت.

رێکخراوی تەندروستی جیهانی راپۆرتێكی ساڵی 2018ی لەبارەی سیل بڵاوکردەوە و دەڵێت لەدوای ساڵی 2000 تاوەکو ئێستا نەخۆشیی سیل نزیکەی 54 ملیۆن کەسی کوشتووە، کە ئەمەش وەک کوشندەترین نەخۆشیی هەوکردن دەیهێڵێتەوە.

تێریزا کاسایڤا- بەڕێوەبەری پرۆگرامی سیل لە رێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت دەبێت تاوەکو ساڵی 2030 وڵاتان کۆتایی بە نەخۆشیی سیل بهێنن، بۆ ئەمەش دەبێت وڵاتان بەخێرایی کاربکەن و وەڵامیان بۆ نەخۆشییەکە هەبێت.

بەڕێوەبەری پرۆگرامی سیل لە رێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت هەرچەندە ئێستاش نەخۆشیی سیل کوشندەیە، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی حاڵەتەکان کەمیانکردووە، بەجۆرێك لە ساڵی 2017 نزیکەی 1.6 ملیۆن کەس گیانیان لەدەستداوە بەم نەخۆشییە، کە 300 هەزار حاڵەتییان لەنێو تووشبووانی نەخۆشیی ئەیدز بووە. کە ئەمەش دەرخەری ئەوەیە ژمارەی حاڵەتەکانی مردن لەنێو ئەوانەی تووشبووی ئەیدزن 44% کەمیکردووە.

تێریزا کاسایڤا، بەڕێوەبەری پرۆگرامی سیل لە رێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت:”ئەوە جێگەی قبوڵکردن نییە کە لە سەدەی بیست و یەکدا ملیۆنان کەس گیان لەدەستدەدەن بەهۆی ئەم نەخۆشییە کە دەکرێت رێگەی لێبگیرێت و دەکرێت چارەسەر بکرێت. ئەمە دەبێت کۆتایی بێت، ئێستا کاتی کارکردنە”.

بەڕێوەبەری پرۆگرامی سیل لە رێکخراوی تەندروستی جیهانی روونیدەکاتەوە “سیل نەخۆشییەکە لە کۆمەڵگەدا هەیە، بۆیە پێویستی بە چالاکی هەمەجۆر و رووبەڕووبوونەوەی جیاواز هەیە، نەخۆشیی هەژارانە، بەبێ گەیشتنە کۆمەڵگە هەژارنشینەکان، بەبێ پێدانی سەرچاوەکانی ژیان، بەبێ چارەسەری گرفتەکانی بەدخۆراکی ئەو نەخۆشییە هەرگیز کۆتایی نایەت و لەنێوناچێت”.

هەروەها ئاشکرایدەکات لەدوای ساڵی 2000 نزیکەی ژیانی 55 ملیۆن کەس رزگارکراوە، لە ساڵی 2017 کەمترین ژمارەی تووشبووان بەهۆی سیل گیانیان لەدەستداوە، ژمارەی تووشبووانی سیل ساڵانە 2% کەمدەکات، لە ئەوروپا کەمبوونەوەکە زیاتریشە و دەگاتە 5% کەمدەکات و لە ئەفریقا 4% کەمدەکات .

بەڕێوەبەرەکەی پرۆگرامی سیل لە رێکخراوی تەندروستی جیهانی دەشڵێت هەرچەندە بەشێوەیەکی گشتی دۆخی نەخۆشانیی سیل خراپنیە، بەڵام لە جیهاندا ئێستاش بە نەخۆشییە هەوکردنە بکوژەکە دادەندرێت، رۆژانە 4000 کەس بەو نەخۆشییە دەمرن، ساڵی 2017 نزیکەی 1.6 ملیۆن کەس گیانیان لەدەستداوە، کە 300 هەزاریان تووشبووی ئەیدز بوون، سیل هۆکارێكی سەرەکی مردنی تووشبووانی ئەیدزە کە ناتوانن سوود لە دەرمانەکان وەربگرن.

سیل نەخۆشییەکی گوازراوەیە و بەشیوەیەکی سەرەکی تووشی سییەکان دەبێ بەلام دوور نییە تووشی ئێسک، گورچیلە، مێشک و ئەندامانی دیکەی جەستە ببێ.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi