حوزه‌یران 20, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

تەمەنێ گونجاى بۆ هه‌ڤژينيێ چه‌ند بت؟

تەمەنێ گونجاى بۆ هه‌ڤژينيێ چه‌ند بت؟

وشه‌:

ھاوسەرگیری سەرکەوتوو بەیەکێک لەخواستە سەرەکییەکان دادەنرێت کە خەڵکی بەشێوەیەکی گشتی ھەوڵی بۆ دەدەن، وە گەیشتن بەم ئامانجە پێویستی بە ھەوڵ، ماندووبوون و کاتێکی زۆری دەبێت، له‌ دیارترین كێشه‌كانى هاوسه‌رگیریش نه‌زانینى ته‌مه‌نى گوونجاوه‌ بۆ پڕۆسه‌كه‌.

تەمەنی گونجاو بۆ ھاوسەرگیری لەلاى ئاین: ئاین تەمەنێکی دیاری کراوی دانەناوە بۆ ھاوسەرگیری بەڵام لەگەڵ ئەوەدایه‌ بۆ زۆربوونى ژماره‌ى په‌یڕوانى له‌ ڕێگه‌ى زاوزێ كردنه‌وه‌، پڕۆسه‌كه‌ زووتر و زیاتر بكرێت، وەدەبێت ھەموو مەرجەکانی ئه‌و ئاینه‌ى مرۆڤه‌كه‌ى له‌سه‌ره‌ تێدا جێبەجێ بکرێت وەک ڕازی بوونی ھەردوو کەسەکە بە ھاوسەرگیری و ڕازی بوونی کەسوکاری کچەکە.

ھەروەھا نەبوونی پەیوەندی خزمایەتی لە نێوانیاندا یان ھاوسەرگیری لەسەر بێشکەوە یان ئافرەتێک تازە ھاوسەری مردبێت و چەند شتی تر کە ھاوسەرگیری لەسەر بەتاڵ دەبێت، له‌لاى په‌ڕه‌وانى ته‌واوى ئاینه‌ ئیبراهیمییه‌كان هه‌مان بۆچوون هه‌یه‌.

تەمەنی گونجاو بۆ ھاوسەرگیری لە کچدا: زانایان ڕای جیاوازیان ھەیە لەسەر تەمەنی ھاوسەرگیری بۆ کچ ھەندێک پێیان باشە کە پێش تەمەنی بیستەکان بکرێت ھەندێک پێیان وایە نەگاتە تەمەنی 35 ساڵ، ھەروەھا زۆر ڕا ھەیه‌ كه‌ ئێسته‌ پێیان باشە زوو ھاوسەرگیری بکرێت چونکە سوودی ھەیە لە ڕێکخستنی سوڕی مانگانە و ھۆرمۆناتی لەش ھەروەھا بە لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە کە پەیوەندیەکی توند ھەیە لە نێوان درەنگ ھاوسەرگیری کردن و نەخۆشیە خراپەکاندا.

ھەروەھا ھەندێک لە زاناکان دەریان خستوە کە زوو ھاوسەرگیری کردن زیانی ھەیە لە ڕووی دەروونیەوە بە شێوەیەک کچ تووشی حاڵەتی دەروونی لەپڕی خراپ دەکات بەھۆی ئەو بەرپرسیارێتیەی دەکەوێتە سەر شانی لەکاتی ھاوسەرگیریدا، بەمەیش دەبێتە ھۆی دروست بوونی ترس و باوەڕ نەبوون بە خۆی و خەمۆکی نەبوونی توانا بەسەر بڕیاردان و تووش بوون بە زۆر کاریگەری نەرێنی لەسەر کچ، ھەروەھا لە ڕووی فیسیۆلۆجیەوە تووشی کێشەی تەندروستی دەبێت لە جەستەیدا.

تەمەنی گونجاو بۆ ھاوسەرگیری لە پیاواندا: تەمەنی گونجاو بۆ ھاوسەرگیری لە پیاواندا لە دوای 21 ساڵییەوە دادەنرێت کە دەتوانن بەرپرسیار بن لە ئەرکی سەر شانیان بەرامبەر یاسا و وڵات، بەڵام لەسەردەمی ئێسته‌ ئەو تەمەنە زیادی کردوە بۆ تەمەنی 24 ساڵی، وە دەرکەوتووە ئەو پیاوانەی کە دەگەنە تەمەنی 35 ساڵی و ھاوسەگیریان نەکردووە ئەوا قورستر دەتوانن کەسی بەرامبەر ھەڵبژێرن بۆ ھاوسەرگیری و ھەلی ھاوسەرگیریان کەمتر دەبێتەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi