ژنه‌كا ته‌مه‌ن 128 سالى نهێنيا ته‌مه‌ن درێژيا خۆ ئاشكه‌را دكت
وشه:
ژنێكی ڕووسیا كه ته‌مه‌نی 128 ساڵه و به ته‌مه‌نترین ئافره‌ت و مرۆڤ له‌سه‌ر گۆی زه‌وی داده‌نرێ، نهێنی ژیان و ته‌مه‌ندرێژی خۆی ته‌نیا بۆ خواردنی شیر و ماست به‌شێوه‌ی ڕۆژانه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
ئه‌و ژنه ناوی “كوكو ئیستامبولۆڤا”یه و حوكمی 27 قه‌یسه‌ر و سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ی ڕووسیای بینیوه، ئه‌و ته‌مه‌نی 55 ساڵ بووه كاتێك جه‌نگی دووه‌می جیهان كۆتایی هاتووه و 102 ساڵیش بووه كاتێك له 1991 یه‌كێتی سۆڤیه‌ت هه‌ره‌سی هێنا.
كوكو ده‌ڵێ، له ژیانی حه‌زی به خواردنی گۆشت نه‌كردووه، به‌ڵكوو هه‌میشه هۆگری ماست و شیر بووه و ڕۆژانه به به‌رده‌وامی خواردوویه‌تی، پسپۆران ده‌لێن، ماست، ڕێژه‌یه‌كی زۆری ڤیتامین B12,K2ی تێدایه جیا له‌وه‌یش كالیسیۆم و مه‌گنیسیۆم و بیوتین و ترشی فولیك و پرۆبیوتیكی تێدایه.
ئه‌و ژنه به ته‌مه‌نی كاتێك له‌گه‌ڵی داده‌نیشی به ته‌واوی كاتی هێرشی هیتله‌ر و نازییه‌كانی بۆ سه‌ر ڕووسیا له بیرماوه و هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات، تانكه ترسناكه‌كان به‌سه‌ر خانووی ماڵی باوكم كه‌وتن، پاشان له چیچانه‌وه به‌ره‌و كازاخستان و سیبیریا به زۆر له سه‌رده‌می ستالین كۆچیان پێ كردوون.
ئه‌و ده‌ڵێ، له ژیانم ڕۆژێكی خۆشم نه‌بینیوه و هه‌موو ڕۆژێك به قورسی له باخچه‌كان كاری ههڵكهندنم كردووه، ژیانم زۆر درێژه و به بڕوای من ئه‌وه‌یش سزایه‌كه له‌لایه‌ن خوداوه كه ته‌مه‌نی منی هێنده درێژ كردووه تا ئازاری زیاتر بچێژم.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی