حوزه‌یران 21, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

باربيا كوردستانێ تۆرێن جڤاكى دهه‌ژينت  

باربيا كوردستانێ تۆرێن جڤاكى دهه‌ژينت  

وشه‌:

خانمە هونەرمەند و مۆدێلستى دیارى كورد “شیرین هەوری” کە لە تۆڕەكانی کۆمەڵایەتی ناسناوی “باربی کوردستانى” وه‌رگرتووه‌، له‌لایه‌ن هه‌وادارانییه‌وه‌ نوێترین وێنه‌كانى زۆرترین سه‌رنجی خه‌ڵكیان ڕاكێشاوه‌ و له‌ په‌ڕه‌ی تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه‌.

بڵاوبوونه‌وه‌ى وێنه‌كانى به‌ لێشاو له‌ تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ورووژێنه‌رى جه‌سته‌ و ده‌رنه‌كه‌وتنى بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ دواجار ده‌نگۆى مردنى بڵاو كرابوویه‌وه‌.

شیرین كه‌ كچێكی سلێمانییه‌ و به‌هۆی لێكچوونی له‌ كه‌سایه‌تی “باربی” له‌ ناو تۆڕهكانی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ باربی كوردستان ناسراوه‌، له‌ پێگه‌ى تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستاگرام چه‌ند وێنه‌یه‌كی نوێی خۆی بڵاو ده‌كاته‌وه‌ و ده‌بێته‌ جێگه‌ی سه‌رنجی هه‌وادارانی.

شیرین هەوری ته‌مه‌نى 26 ساڵه‌ و لە شاری سلێمانی لە دایک بووە و ئێسته‌یش لە وڵاتی نەرویج ژیان بەسەر دەبات، ئەو هەرچەندە چەند کارێکی هونەریی هەیە، بەڵام زیاتر بە هۆی هاوشێوەبوونی لەگەڵ بووکی باربی بەناوبانگ بووە و بە باربیی کوردی ناسراوە، خۆیشى شانازى به‌نازناوه‌كه‌یه‌وه‌ ده‌كات، ژیانى هاوسه‌رى پێكهێناوه‌.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi