تیشكا مۆبایلێ مرۆڤى كۆره دكت
وشه:
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی ئه‌مه‌ریكی گه‌یشته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه تیشكی ده‌رچوو له شاشه‌ی مۆبایل و تابڵێت و كۆمپیوته‌ره‌كان هۆكارێكی سه‌ره‌كین بۆ تووشبوونی چاو به كێشه و گرفتی گه‌وره، كه سه‌ره‌نجام كوێربوونی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
زانایانی زانكۆی تولیدۆ له ئۆهایوی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له توێژینه‌وه‌كه هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، تیشكی شینی مۆبایل و كۆمپیوته‌ره‌كان ده‌بێته هۆی ده‌ركه‌وتنی په‌ڵه‌ی تاریك له چاوه‌كان و دواجار مرۆڤ تووشی كوێربوون ده‌كات.
ئه‌جیس كاروناراسنی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر له به‌شی كیمیای زانكۆكه و یه‌كێك له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی توێژینه‌وه‌كه گوتی، ده‌ركه‌وتنی په‌ڵه‌ی تاریك له ڕۆشنایی بینین یه‌كێكه له سه‌ره‌كیترین هۆكاره‌كانی كوێری، به‌گوێره‌ی سه‌رجه‌م ئاماره‌كانی كوێربوون له ئه‌مه‌ریكا و سه‌رجه‌م وڵاتانی دنیا، سه‌ره‌تایش تیشكی مۆبایل و شاشه‌كان ده‌بێته هۆی تێكچوونی تۆڕی بینین له چاو و كوشتنی خانه‌كان.
كاسون راتنیاكی توێژه‌ری به‌شدار له توێژینه‌وه‌كه گوتی، ئه‌و تیشكه‌ی شاشه‌كان ده‌یده‌نه‌وه ژه‌هراوین و چاو تووشی گرفتی كوشنده و كاره‌ساتی گه‌وره ده‌كه‌ن، به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانرێ كاریگه‌رییه‌كانیان كه‌م بكرێته‌وه، بۆیه پێویسته به ته‌واوی زۆر مانه‌وه به دیار شاشه‌كانی كۆمپیوته‌ر و مۆبایل كه‌م بكه‌نه‌وه، به تایبه‌ت له شوێنی تاریك دا
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی