رۆژا داويێ يا جیهانێ هاته ئاشكه‌راكرن
وشه:
له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنی كه‌ناڵێكی ئهمهریكیدا كاتی هاتنی ڕۆژی دوایی ئاشكرا كرا، به‌مه‌ش سه‌لماندوویانه كه ته‌نیا كه‌متر له 21 ساڵ بۆ ئه‌و ڕۆژه ماوه و ژیان كۆتایی پێ دێت.
ماڵپه‌ڕی “شه‌فه‌ق نیوز” بڵاوی كرده‌وه، ڕێكخراوی ڕادیۆیه‌كی ئوسترالی له حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو، ڕاپۆرتێكی بڵاو كردبووه‌وه و ئه‌گه‌ری كۆتاهێنان به دنیای تێدا باس كردبوو كه ده‌یگوت ساڵی 2040 ڕۆژی دواییه.
كه‌چی ئه‌مساڵیش له لایه‌ن په‌یمانگای ماساشوچسی ته‌كنه‌لۆجی ویلایه‌تی واشنتنی ئه‌مه‌ریكییه‌وه، به‌رنامه‌یه‌كه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی په‌خش كرا، تێیدا باسی له‌و زانیارییانه كرد كه ده‌یسه‌لمێنن 2040 ڕۆژی دواییه، ئه‌مه‌ش واته كه‌متر له 21 ساڵی تر.
به‌ڵگه‌كانیشیان زۆر بوو، بۆ نموونه زیادبوونی دانیشتووانی سه‌ر هه‌ساره‌ی زه‌وی، دروستبوونی كێشه‌ی سرووشتی كه به هیچ كۆمه‌ڵگایه‌ك چاره نابێت و چه‌ندان نموونه‌ی تریشیان خسته ڕوو.
به‌رنامه‌ی “ووهرد وان” ئه‌و به‌رنامه ئه‌مه‌ریكییه بوو كه باسی له ڕۆژی دوایی كرد، پێیان وایه ڕۆژی دوایی به شێوه‌یه‌كی خراپ و مه‌ترسیدار ده‌بێت، ئه‌گه‌ر ژیان تا ئه‌و كاته به‌و شێوه‌یه‌ی ئێسته به‌ڕێوه بڕوات.
شایانی باسه، پێشتریش زانایان زۆریان قسه له‌سه‌ر هاتنی ڕۆژی دوایی كردووه، به‌ڵام له‌به‌ر نه‌بوونی به‌ڵگه‌ی پێویست، یه‌كلایان نه‌كردووه‌ته‌وه و باوه‌ڕیان پێی نه‌بووه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی