ههڤژينى تووشبوونێ ب جەلتا دلى و مێشکى کێم دکت
رووداو-سلێمانی
توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە هاوسەرگیری ئەگەری روودانی جەڵتەی دڵ و مێشک کەمدەکاتەوە.
توێژینەوەکە لەلایەنی توێژەرانی بەریتانی و ئوسترالی ئەنجامدراوە و دەرەنجامی شرۆڤەکردنی 34 توێژینەوەی پێشووە کە لەسەر دوو ملیۆن کەسی ئەوروپی و ئەمریکی و ئاسیایی ئەنجامدراوە، کە تێکڕای تەمەنیان 42-67 ساڵان بووە.
لە ئەنجامدا دەرکەوتووە ئەوانەی هاوژینیان نییە، جا هەر لە سەرەتاوە رەبەن بووبن یان لە هاوسەرەکانیان جودابووبنەوە، زۆرتر تووشی نەخۆشییەکانی دڵ و بۆڕییەکانی خوێن دەبن بەراورد بەوانەی هاوژینیان هەیە.
توێژەرەکان گوتوویانە بۆ زانینی کاریگەرییە جۆراوجۆرەکانی ژیانی خێزانی لەسەر تەمەن و تەندروستی، توێژینەوەی زیاتر پیویستە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی